سه‌رۆك وه‌زیرانی نیوزله‌ندا واز له پۆسته‌كه‌ی ده‌هێنێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی نیوزله‌ندا رایگه‌یاند له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی وڵاته‌كه‌ی خۆی كاندید ناكاته‌وه و له مانگی شوباتی داهاتووش پۆسته‌كه‌ی جێده‌هێڵێت.
جاسیندا ئاردێرن، سه‌رۆك وه‌زیرانی نیوزله‌ندا، ئاشكرایكرد، توانای به‌رده‌وامبوونی له ده‌سه‌ڵات نییه بۆیه له (7ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، پۆسته‌كه‌ی جێده‌ھێڵێت و له هه‌ڵبژاردنی داهاتووش خۆی كاندیدناكاته‌وه.
جاسیندا ئاردێرن له ساڵی 2017 وه‌ك گه‌نجترین سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی ده‌ستبه‌كاربوو، دوای ئه‌وه‌ی توانی ده‌نگێكی زۆر له هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ده‌ستبهێنێت.
له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتیدا، وڵاته‌كه‌ی رووبه‌رڕووی ناخۆشترین هێرش بوویه‌وه ئه‌ویش كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی كرایسچێرچ له ساڵی 2019 كه له مزگه‌وتێكدا 51 موسوڵمان گیانیان له‌ده‌ستدا، به‌هۆی هاوسۆزی جاسیندا ئاردێرن له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری قوربانییه‌كان، سه‌رنجی جیهانی بۆ خۆی راكێشا.
هه‌روه‌ها بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا و سه‌ركه‌وتنی جاسیندا ئاردێرن له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ رێكاره‌كانی خۆپارێزی و تۆماركردنی كه‌ترین رێژه‌ی قوربانی، سه‌ركه‌وتنێكی دیكه‌ی تۆماركرد.
جاسیندا ئاردێرن، له (26ـی ته‌مموزی 1980) له‌دایكبووه و له ساڵی 2017 بووه گه‌نجترین سه‌رۆك وه‌زیرانی نیوزله‌ندا له مێژوودا، هه‌روه‌ها بووه دووه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی ژنه له‌ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی منداڵی بوو.
به‌هۆی دابه‌زینی ئاستی جه‌ماوه‌ری خۆی و پارته‌كه‌ی له راپرسییه‌كاندا، كه به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ڵاوسان و رێژه‌ی تاوان له‌ناوخۆی نیوزله‌ندا رووبه‌ڕووی ره‌خنه بووه‌ته‌وه، بۆیه پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانی 14ـی تشرینی یه‌كه‌می داهاتوو ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی ده‌بێت.