گوگڵ ده‌ستبه‌رداری 12 هه‌زار كارمه‌ندی كۆمپانیاكه‌ی ده‌بێت

K24 – هه‌ولێر:
كۆمپانیای ئه‌لفابێت كه خاوه‌ندارییه‌تی كۆمپانیای گوگڵ ده‌كات، ده‌ستبه‌رداربوونی له 12 هه‌زار كارمه‌ندی كۆمپانیاكه له سه‌رتاسه‌ری جیهان راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (20ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، سوندار پیچای، سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای ئه‌لفابێت، له نامه‌یه‌كدا كه له‌ڕێگه‌ی ئیمه‌یله‌وه بۆ كارمه‌ندانی ناردووه، ئاگاداری كردوونه‌ته‌وه له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی كارمه‌ندانی كۆمپانیاكه به‌ڕێژه‌ی 12 هه‌زار كه‌س، وه‌ك به‌شێك له پرۆسه‌ی دووباره رێكخستنه‌وه‌ی په‌یكه‌ری كارگێری كۆمپانیاكه.
سوندار سه‌باره‌ت به هۆكاری ئه‌و هه‌نگاوه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، به‌هۆی گۆڕانكارییه ئابوورییه‌كان ناچاری كردوون، هه‌نگاو بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌ستی كار بنێن.
گوگڵ یه‌كه‌م كۆمپانیای ئه‌مه‌ریكی نییه هه‌نگاو بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كانی ده‌نێت، پێش چه‌ند رۆژێك كۆمپانیای مایكرۆسۆفت ده‌ستبه‌رداربوونی له 10 هه‌زار كارمه‌ندی خۆی راگه‌یاند له چه‌ند مانگی داهاتوودا كه هۆكاره‌كه‌شی بۆ لایه‌نی ئابووری گه‌ڕانده‌وه.
هه‌روه‌ها پێشتریش هه‌ر یه‌كه له كۆمپانیاكانی مێتا، ئه‌مازۆن و تویته‌ر هه‌مان هه‌نگاویان ده‌ستپێكردووه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی كارمه‌ندانی كۆمپانیاكانیان، دوای ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی كۆمپانیاكانی بواری ته‌كنه‌لۆژیا له‌سه‌ر ئاستی جیهان له‌ڕووی ئابوورییه‌وه پاشه‌كشه‌یان تۆماركرد.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، سوندار پیچای، سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای ئه‌لفابێت له نامه‌كه‌یدا بۆ كارمه‌ندانی كۆمپانیاكه‌ی باسی له‌وه‌شكردووه، دوای پێداچوونه‌وه له بواره‌كانی به‌رهه‌مهێنان و رۆڵی كارمه‌ندان له‌گه‌ڵ كاره له پێشینه‌كانی كۆمپانیا، ته‌نها ئه‌و كارمه‌ندانه دوورده‌خرێنه‌وه كه پێچه‌وانه‌ی ده‌رئه‌نجامی ئه‌و پێداچوونه‌وه‌یان رۆڵی ئه‌وتۆیان له‌سه‌ر به‌رهه‌می كۆمپانیاكه نییه.
سوندار جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكردووه‌ته‌وه، "كاریگه‌ری ئه‌و گۆرانكارییانه له‌سه‌ر ژیانی كارمه‌ندانی گۆگڵ به قورسی ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌ستۆم، به‌ڵام هه‌موو به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی بڕیاره‌كانم هه‌ڵده‌گرم كه كۆمپانیاكه‌ی گه‌یاندووه‌ته ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا".