کۆمپانیایەکی چینی ده‌یه‌وێت 10 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە هه‌رێمی کوردستاندا بکات
K24 – هه‌ولێر:
گرووپی کۆمپانیاکانی گیژۆبای چینی ئامادەیی خۆی نیشاندا بە بڕی 10 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستاندا بکات.
محه‌ممه‌د شوكری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی هه‌رێمی كوردستان به كوردستان24ـی راگه‌یاند، دوای ئاراستەکردنی داواکاری گرووپـی كۆمپانیاكانی گێژۆبای چینی كه ئاماده‌یی نیشانداوه به سه‌رمایه‌ی 10 ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنان په‌یوه‌ست به رێگاوبانی خێرا، هێلی شه‌مه‌نده‌فه‌ر، كاره‌با و به‌نداو ئه‌نجامبده‌ن.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان روونیكرده‌وه، راستەوخۆ لەرێگەی تیمێکی تایبەتەوە کار لەسەر ئامادەکردنی راپۆرتێک دەکەن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، گرووپی كۆمپانیاكانی گیژۆبا لیمیتد بۆ بیناسازی و ئه‌ندازیاری كه سه‌نته‌ره‌كه‌ی له شاری وهانی چینه.
ئه‌و کۆمپانیا چینییە یەکێک لە کۆمپانیا زەبەلاحەکانی جیهان و وەبەرهێنانی لەچەندین وڵات‌دا کردووە، ئێستاش لە هەماهەنگیدان لەگەڵ دەستەی وەبەرهێنان بۆ ئەوەی کار لەسەر پەرەپێدانی سێکتەرەکانی رێگاوبان و چه‌ند بوارێكی دیه‌كه‌دا بکەن.