سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا به‌هۆی نه‌به‌ستنی پشتێنی سه‌لامه‌تییه‌وه سزا درا
K24 - هه‌ولێر:
ریشی سوناك، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا به‌هۆی نه‌به‌ستنی پشتێنی سه‌لامه‌تییه‌وه له‌لایه‌ن پۆلیسی به‌ریتانیاوه سزا درا.
له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا، ریشی سوناك، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا گرته ڤیدیۆیه‌كی نێو سۆشیاڵ میدیا بڵاوكرده‌وه، تێیدا ده‌ركه‌وت پشتێنی سه‌لامه‌تی نه‌به‌ستبوو، بۆیه ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتییانی به‌ریتانیا داوای سزادانی ناوبرایان ده‌كرد.
رۆژی پێنجشه‌ممه (19ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی داوای لێبووردنی له هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی كرد و رایگه‌یاند، "هه‌ڵه‌یه‌كی كورتمه‌ودا بوو".
رۆژێك دوای ئه‌وه‌ی سوناك داوای لێبووردنی كرد، پۆلیسی به‌ریتانیا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌كه‌یان به بڕی 500 پاوه‌ند سزادا.
له‌وباره‌یه‌وه نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی ریشی سوناك، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، سوناك پابه‌ندی سزادانه‌كه ده‌بێت و بڕه پاره‌كه هه‌ر چه‌ند بێت، ده‌یدات.