نوێترین لێدوانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار
K24 - هه‌ولێر:
محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، حکومەت بەردەوامە لە پاڵپشتیکردنی بانکی ناوەندی عێراق بۆ به‌رزركردنه‌وه‌ی به‌های دیناری عێراقی به‌رامبه‌ر به دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (21ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌میانی به‌شداریكردنی له رێوڕه‌سمی یادكردنه‌وه‌ی تیرۆركردنی محه‌ممه‌د باقر حه‌كیم له‌باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رامبه‌ر به دیناری عێراقی قسه‌یكرد و رایگه‌یاند، "به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بڕیاری حكومه‌تی عێراق نه‌بووه."
ناوبراو راشیگه‌یاند، حکومەت بەردەوامە لە پاڵپشتیکردنی بانکی ناوەندی عێراق بۆ به‌رزركردنه‌وه‌ی به‌های دیناری عێراقی به‌رامبه‌ر به دۆلاری ئه‌مه‌ریكی. گوتیشی، "هه‌موو رێوشوێنكمان گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ جێگیركردنی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به دینار".
سوودانی له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی كابینه‌كه‌ی بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی قسه‌یكرد و روونیكرده‌وه، له زۆر سێكته‌ردا چاكسازییان ئه‌نجامداوه و له‌هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامده‌بن بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی. گوتیشی، "خه‌ڵكی عێراق شایسته‌ی ژیانێكی باشترن و ده‌بێت كار بۆ باشتكردنی بژێوی ژیانیان بكرێت".