رۆڵی داڤۆس له گه‌شه‌ی پارادیبلۆماسی هه‌رێمی كوردستان
بێگومان به‌شداری سه‌ركرده‌و سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له كۆنفرانس و دیدار‌و كۆربه‌نده جیهانیه‌كان رۆڵێكی كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌یه له گه‌شه‌ی پارادیبلۆماسیه‌تی هه‌رێم، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌م كۆنفرانس و دیبه‌یت و دیدارانه له ئاستێكی به‌رزی به‌شداری سه‌ركرده‌و كه‌سایه‌تیه كاریگه‌ره‌كانی بواره جیاوازه‌كانی جیهان بێت.
دوای ساڵی 2003 و به ده‌ستوری بوونی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌رێمێكی فیدراڵی دانپێدانراو له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقی فیدراڵ‌دا، په‌یوه‌ندیه ده‌ره‌كیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گه‌شه و پێشڤه‌چونێكی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی و چوه قۆناغێك كه بووه جێگای بایه‌خی وڵاتان و ئه‌كته‌ره نا ده‌وڵه‌تیه‌كان.
له‌م نوسینه‌ماندا هه‌وڵده‌ده‌ین گرنگی به‌شداری به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆرو كۆبونه‌وه‌و دیدار‌و كۆنفرانسه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له گه‌شه‌ی پارادیبلۆماسیه‌تی هه‌رێم شرۆڤه بكه‌ین و كۆربه‌ندی ئابوری جیهانی داڤۆسیش به‌نمونه بهێنینه‌وه.
ته‌وه‌ری یه‌كه‌م: ناساندنی چه‌مكی پارادبلۆماسی
له چل ساڵی رابردوودا چه‌مكێكی سیاسی نوێ هاتۆته ناو زانستی په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كه پێی ده‌وترێت (پارادبلۆماسی)، به‌واتای سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هه‌رێمانه‌ی كه هێشتا ده‌وڵه‌ت نین وه‌ك: هه‌رێمی كوردستان له عێراق، هه‌رێمی كیبیك له كه‌نه‌دا، هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیان له ئیسپانیا، هه‌رێمی سكۆتله‌ندا له شانشینی یه‌كگرتوو. نیو كۆرناجۆ كه به یه‌كێك له‌گرنگیپێده‌رانی چه‌مكی پارادیبلۆماسیه‌ت داده‌نرێت به‌م جۆره پێناسه‌ی ئه‌م چه‌مكه ده‌كات (پارادبلۆماسیه‌ت مانای به‌شداری حكومه‌ته ناناوه‌ندیه‌كانه له په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له میانه‌ی دروست كردنی په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام یان كاتی له‌گه‌ڵ كیانه گشتیه‌كان یان تایبه‌تیه‌كان، به ئامانجی ده‌عمی بواره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و رۆشنبیری یان هه‌ربوارێكی تری ده‌ره‌كی كه له ده‌ستور رێگه‌ی پێدرابێت). له‌م پێناسه‌یه‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه وڵاته فیدراڵیه‌كان له حاله‌تێكدا رێگه به هه‌رێمه فیدراڵیه‌كانیان ده‌ده‌ن موماره‌سه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌یان بكه‌ن كاتێك بواری په‌یوه‌ندیه‌كانیان بۆ دیاری بكه‌ن، كه له زۆربه‌ی حاله‌ته‌كاندا حكومه‌ته ناوه‌ندیه‌كان رێگا ناده‌ن هه‌رێمه‌كانیان په‌یوه‌ندی سیاسی یان سه‌ربازی یان ئه‌منی له‌گه‌ڵ وڵاتێك یان ئه‌كته‌رێكی ناده‌وڵه‌تی ببه‌ستن، هه‌ر بۆ نمونه عێراق له ده‌ستوری هه‌میشه‌یی ساڵی 2005 له مادده‌ی (121) برگه‌ی (4) مافی داوه به‌هه‌رێمی كوردستان نوسینگه‌ی تایبه‌ت به هه‌رێم له بالیۆزخانه‌و نێرده دبلوماسیه‌كانی عێراق بكاته‌وه به مه‌به‌ستی به‌دواداچونی كاروباری رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌شه‌پێدان.
پارادبلۆماسی چه‌ند ره‌هه‌ندێكی جیاوازی هه‌یه، له‌وانه ره‌هه‌ندی دامه‌زراوه‌یی و ره‌هه‌ندی سلوكی و ره‌هه‌ندی په‌یوه‌ندیه‌كان و كارلێككردن، له‌م نوسینه‌دا نیازمانه ته‌نها باس له ره‌هه‌ندی سلوكی بكه‌ین، كه مه‌به‌ست له‌و ره‌هه‌نده ئه‌و سه‌ردان و گه‌شته دبلۆماسیانه‌یه كه به‌رپرسانی هه‌رێمه‌كان بۆ وڵاتان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، وه له نێویشیاندا به‌شداری كردنیان له دیدار‌و كۆنفرانسه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، وه هه‌روه‌ها سه‌ردانی سه‌ركرده‌و به‌رپرس و شانده باڵاكانی وڵاتان بۆ ناو هه‌رێمه‌كان. ئێمه له‌م وتاره‌دا ته‌نها ده‌مانه‌وێت تێشك بخه‌ینه سه‌ر گرنگی به‌شداری به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان له كۆنفرانسه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و كۆربه‌ندی ئابوری جیهانی داڤۆسیش وه‌ك نمونه بهێنینه‌وه.
ته‌وه‌ری دووه‌م: به‌شداری به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان له كۆنفرانسه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان
بۆچی گرنگه بۆ گه‌شه‌ی پارادبلۆماسی به‌رپرسانی هه‌رێم به‌شداری له كۆنفرانسه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا بكه‌ن؟ جگه له‌وه‌ی به‌شداری كردن له‌كۆنفرانسه‌كان و گوێگرتن له گفتوگۆ‌و دیبه‌یت و بابه‌ت و ته‌وه‌ره‌كانی ناو كۆنفرانسه‌كان گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، به‌ڵام گرنگتر له‌وه ئه‌و دیدار‌و كۆبونه‌وه تایبه‌تانه‌یه كه به‌شدار بووان له په‌راوێزی كۆنفرانسه‌كان به‌جیا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. بۆ نمونه تا دیداری نێوان سه‌ركرده‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستێكی باڵای وڵاتێك رێكده‌خرێت به دڵنیاییه‌وه كات و ساتێكی زۆری پێویست ده‌بێت، وه‌ره‌نگه هه‌ندێك جار ئه‌م دیدارانه ئه‌نجامیش نه‌درێن، به‌ڵام له كۆنفرانس و دیداره‌كاندا به‌شداربوانی هه‌رێم ده‌توانن له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكی كه‌م دیدار‌و كۆبونه‌وه‌و گفتوگۆی تایبه‌ت و دوو قۆڵی به‌رهه‌مدار له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و كه‌سایه‌تی سیاسی و ئابوری كاریگه‌ری جیهان ئه‌نجامبده‌ن.
له توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌كادیمی ئاماژه به‌وه كراوه كه له نێوان ساڵانی (2008 -2018) به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان به‌شداری زیاتر له (76) كۆربه‌ند و كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی له وڵاته جیاوازه‌كانی جیهانیان كردووه، كه هه‌ریه‌كێك له‌و كۆنفرانس و كۆربه‌ندانه تایبه‌ت به بوارێكی جیاوازی ئابوری، سیاسی، ئه‌منی و ژینگه‌یی و .....هیتر بوونه، هه‌ر یه‌ك له‌و كۆنفرانسانه گرنگی و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، به‌ڵام گرنگترین كۆنفرانس و كۆربه‌ندێك كه به‌رپرسانی هه‌رێم به‌شداریان تێدا كردبێت هه‌ردوو كۆربه‌ندی ئابوری جیهانی داڤۆس و كۆنفرانسی ئاسایشی جیهانی میونشنن. كه ئێمه لێره ته‌نها ده‌رفه‌تی شرۆڤه كردنی نمونه‌ی یه‌كه‌میانمان هه‌یه.
ته‌وه‌ری سێیه‌م: به‌شداری سه‌ركرده‌كانی هه‌رێم له كۆربه‌ندی ئابوری داڤۆس
هه‌موو ساڵێك كۆربه‌ندی ئابوری جیهانی له شاری داڤۆس ده‌به‌سترێت، كه مێژووی به‌ستنی یه‌كه‌مین كۆربه‌ند بۆ ساڵی 1971 ده‌گه‌رێته‌وه، له‌و كۆربه‌نده‌دا سه‌ركرده‌و سیاسی و بازرگان و كه‌سایه‌تیه كاریگه‌ره‌كانی بواره جیاوازه‌كان كۆده‌بنه‌وه تا تاوتوێی به‌رژه‌وه‌ندیه هاوبه‌شه‌كان و گیروگرفته‌كانیان بكه‌ن، داڤۆس پردێكی گرنگی به‌یه‌كگه‌یاندنی ئابوری جیهانه له هه‌مانكاتدا له بواری روبه‌روبونه‌وه‌ی تیرۆر‌و هه‌ماهه‌نگی نێوده‌وڵه‌تی رۆڵی گرنگی هه‌یه بۆ به‌هێزكردنی ئاسایشی جیهانی.
بۆ یه‌كه‌مین جار له ساڵی 2013 سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌رۆك مسعود بارزانی وه‌ك نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی گه‌لی كوردستان به‌شداری له‌م كۆربه‌نده‌دا كرد. هه‌ر له‌و كۆربه‌نده‌دا بارزانی به‌وته‌یه‌ك به‌شداری له كۆرێكی داخراوی تایبه‌ت به جیۆپۆله‌تیكی به‌هاری عه‌ره‌بی كرد، كه تێیدا ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆك و به‌رپرسانی باڵای وڵاتان به‌شدار بوون. وه له په‌راوێزی كۆربه‌نده‌كه‌دا بارزانی دیدار‌و كۆبونه‌وه‌ی دووقۆڵی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له شا عبدالله بن حسینی شای ئورد‌ن و سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆڵه‌نداو لوبنان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا‌و وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌ی سویسرا‌و شاندێكی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكاو سه‌رۆكی خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی راپه‌راندنی كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل و جێگری سه‌رۆكی كۆمپانیای شیفرۆنی ئه‌مه‌ریكی ئه‌نجامدا.
بۆ ساڵی دواتر 2014 سه‌رۆك بارزانی بۆ دووه‌م جار له‌گه‌ڵ شاندێك به‌شداری ئه‌م كۆربه‌نده جیهانیه‌ی كرد، بارزانی له‌و كۆربه‌نده‌دا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌و به‌رپرسی باڵای جیهانی به‌شداری له دوو كۆری داخراودا كرد، له كۆری یه‌كه‌مدا گفتوگۆیەكی داخراو لەبارەی گۆڕانکاریه‌کانی ئه‌وكاتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکووری ئه‌فریقیا ئەنجام درا، وه له دووه‌م دانیشتنیشدا كە به ئاماده‌بوونی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی مسر و تورکیا و ئێران و ئۆردن و ئیتالیا و سوید و ژماره‌یه‌کی تر له به‌رپرسانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و سه‌رۆکی کۆڕبه‌ندی ئابووریی جیهانی بەڕێوەچوو، قسەكردن و ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕاكان تایبه‌ت بوون به بارودوخی سیاسی و مرۆیی له سوریا و هەروەها ئه‌و هه‌وڵانه‌ی که بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێکی سیاسی قەیرانی سووریا لە ئارادان، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی بارزانی بەشداری پانێلێكی سیاسیی تایبەت به بارودۆخی سووریا و ڕێكەوتنە سەرەتاییەكەی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یەك لەمەڕ دۆسیەی ئەتۆمی ئێران كرد. سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش له په‌راوێزی كۆربه‌نده‌كه‌دا بارزانی له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆڵه‌نداو جۆرجیا‌و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نساو سوید و توركیا‌و عه‌مر مو‌سا سه‌رۆكی پێشوی كۆمكاری عه‌ره‌بی و سیناتۆری ئه‌مریكی جۆن مه‌كین و سه‌رۆكی كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل به جیا كۆبویه‌وه.
ئاڵۆزی بارودۆخی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له ئه‌نجامی شه‌ری داعش بواری نه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێم له كۆربه‌ندی ساڵی 2015 به‌شداری بكات، به‌ڵام له‌به‌ر گرنگی كۆربه‌نده‌كه هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم به‌شداری كۆربه‌نده‌كه‌یان كرد. به هه‌مان شێوه شه‌ری داعش رێگر بوو له‌وه‌ی هیچ به‌رپرسێكی هه‌رێمی كوردستان بتوانێت به‌شداری كۆربه‌ندی ساڵی 2016 بكات.
بۆ جاری سێیه‌م بارزانی له كۆربه‌ندی ساڵی 2017 به‌شداری كرد و له یه‌كێك له پانێڵه‌كان كه تایبه‌ت بوو به ره‌وشی عێراق و سوریا‌و روبه‌روبوونه‌وه‌ی تیرۆر وه‌ك پانێڵیست به‌شداری كرد، وه له په‌راوێزی كۆربه‌نده‌كه‌دا بارزانی به جیا له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكاو وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویج و ئورد‌ن و وه‌زیرانی به‌رگری ئه‌ڵمانیاو هۆڵه‌نداو سه‌رۆكی كۆمپانیای شیشرۆن كۆبوه‌وه.
كۆربه‌ندی 2018 بۆ هه‌رێمی كوردستان گرنگیه‌كی تایبه‌تی هه‌بوو، كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌م كۆربه‌نده تازه چه‌ند مانگێكی كه‌م تێپه‌ری بوو به سه‌ر رووداوه‌كانی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و شانزه‌ی ئۆكتۆبه‌رو داگیركردنی به‌شێكی خاكی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق و ئابلوقه‌دانی هه‌رێم له لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندیه‌وه، ئه‌م كۆربه‌نده كه به به‌شداری كاك نێچیروان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌چوو وێستگه‌یه‌كی گرنگ بوو بۆ هه‌ڵگرتنی ئه‌و ئابلوقه‌یه‌ی كه خرابووه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، له په‌راوێزی كۆربه‌نده‌كه‌دا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند دیدار‌و كۆبونه‌وه‌ی گرنگی ئه‌نجامدا له‌وانه كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له شا عبدالله بن حسینی شای ئورد‌ن وسه‌رۆك وه‌زیرانی هۆڵه‌نداو ئه‌رمینیاو عێراق وهه‌رێمی فلانده‌رزو جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی سوید و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاو فه‌ره‌نساو وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیاو راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن و جێگری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان.
كۆربه‌ندی ساڵی 2019 به بێ به‌شداری به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه چوو. ساڵی دواتر رێزدار نێچیروان بارزانی بۆ دووه‌م جار به‌شداری ئه‌م كۆربه‌نده‌ی كرد به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له پانێلێكدا له ژێر ناونیشانی (رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستی ناسه‌قامگیر) سه‌رۆكی هه‌رێم وه‌ك پانێلیست به‌شداری كرد. له گرنگترین دیداره‌كانیشی سه‌رۆكی هه‌رێم كۆبونه‌وه‌یه‌كی گرنگ و سه‌ركه‌وتوانه‌ی له‌گه‌ل سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ ئه‌نجامدا، جگه له كۆبونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی ئه‌رمه‌نستان و سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ئۆردن و یۆنان و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی سعودیاو سوید و توركیا‌و سه‌رۆكی رێكخراوی جایكا، له په‌راوێزی كۆربه‌نده‌كه‌دا.
بڵاو بوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا رێگر بوو له‌وه‌ی كۆربه‌ندی ساڵی 2021 ئه‌نجامبدرێت. له ساڵی 2022 كاك مسرور بارزانی بۆ یه‌كه‌م جاری وه‌ك سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری ئه‌م كۆربه‌نده‌ی كرد و له‌یه‌كێك له پانێڵه‌كانی كۆربه‌نده‌كه به‌شداری كرد له‌ژێر ناونیشانی (پێكهاته‌یه‌كی نوێی ئاسایش له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا)، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه بارزانی ژماره‌یه‌ك دیدار‌و كۆبونه‌وه‌ی گرنگی له په‌راوێزی كۆربه‌نده‌كه ئه‌نجامدا، له‌وانه كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ: میری ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ر و سه‌رۆك كۆماری ئه‌رمه‌نستان و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری دارایی هۆڵه‌ندا و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئورد‌ن و سه‌رۆكی رێكخراوی خاچی سور و به‌رێوه‌به‌ری ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وه‌زه و ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداو و شاندی شانشینی به‌حره‌ین و ئاژانسی جایكای ژاپۆنی و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیرانی ئیمارات.
بۆ جاری دووه‌م ئه‌مساڵ رێزدار مسرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم به‌شداره له‌م كۆربه‌نده جیهانیه، بارزانی له چوارچێوەی چاڵاكیه‌كانی كۆربه‌نده‌كه بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا کرد بەناوونیشانی ( بەهێزکردنەوەی پیشەسازی ئەوروپا) کە لە لایەن سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا ڕێکخرابوو، لەو کۆبوونەوە تایبەتەدا کە چەندین بەرپرسی باڵای بەلجیکی و ئەوروپایی بەشداربوون، سەرۆکی حکومەت باسی لە گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم کرد بەتایبەتی لە بواری پەرەپێدانی وەبەرهێنان و گرنگیدان بە کەرتی کشتوکاڵ و هەناردەکردنی بەروبوومی ناوخۆی کوردستان بۆ بازاڕەکانی ئەوروپا. تا ئێستا كه دوو رۆژی ماوه بۆ كۆتایی هاتنی كۆربه‌نده‌كه، بارزانی كۆبونه‌وه‌و دیداری له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌و به‌رپرسی باڵای وڵاتان ئه‌نجامداوه له‌وانه: وەزیری پیشەسازی و بازرگانی بەحرەین و سەرۆک وەزیرانی ئورد‌ن و وەزیری ئابووری عومان و وەزیری کاروباری ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری ئابووری دەوڵەتی ئيمارات و وەزیری وەبەرهێنانی عەڕەبستانی سعودییەو تۆنی بلێر سەرۆک وەزیرانی پێشووتری بەریتانیا و سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا و کۆنگرێسمانی ئەمەریکی داڕێڵ عیسا.
له پیشاندانی ئه‌م ورده‌كاریه‌ی سه‌ره‌وه له به‌شداری به‌رپرسانی هه‌رێم له كۆربه‌ندی ئابوری داڤۆس مه‌به‌ستمانه به خوێنه‌ر بڵێین، ئا ئه‌مه‌یه گرنگی به‌شداریكردن له كۆربه‌ندو كۆنفرانسه جیهانیه‌كان، ئه‌و ژماره زۆره‌ی دیدار‌و چاوپێكه‌وتن و كۆبونه‌وه‌ی به‌رپرسانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌و به‌رپرسانی باڵای وڵاتان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و كه‌سایه‌تیه كاریگه‌ره‌كانی جیهان، بێ ده‌ستكه‌وت و بێ سود نیه، هه‌ر بۆ نمونه له كۆربه‌ندی ساڵی 2022 یه‌ك له ئامانجه‌كانی به‌شداری سه‌رۆكی حكومه‌تی كوردستان دۆزینه‌وه‌ی بازار بوو بۆ به‌رهه‌مه كشتوكاڵیه‌كانی كوردستان، خۆشبه‌ختانه توانرا له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئه‌م ئامانجه بهێنرێته‌دی و چه‌ند به‌روبومێكی كوردستان بۆ ده‌ره‌وه ره‌وانه بكرێت.
هه‌رێمی كوردستان ئه‌كته‌رێكی ناده‌وڵه‌تی تازه‌و تارادده‌یه‌ك ئه‌گه‌ر لاوازیش نه‌بێت مامناوه‌نده له گه‌مه‌ی سیاسی وڵاتاندا، بۆیه ئه‌گه‌ر بۆ ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ جارێك گرنگ بێت له كۆربه‌ند و كۆنفرانسه جیهانیه‌كان به‌شداربن ئه‌وا بۆ هه‌رێمی كوردستان دوو جار گرنگه، چونكه ئه‌م بۆنانه ده‌رفه‌تگه‌لێكی باشن بۆ به‌هێز كردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌و زیاتر خۆناساندن و خۆبه‌هێز كردن و په‌یداكردنی دۆستی زیاتر و جێبه‌جێكردنی هه‌ندێ ئامانجی تایبه‌تی سیاسی و ئابوری.
ئه‌گه‌ر له‌م زانیاری و داتایانه‌ی سه‌ره‌وه وردببینه‌وه ده‌بینین هه‌ردوو به‌رپرسی باڵای هه‌رێم سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت به جیا له حه‌وت كۆربه‌ندی ئابوری داڤۆس به‌شدار بوونه، ئه‌گه‌ر هه‌ر كۆربه‌ندێك چوار رۆژی خایاندبێت ئه‌وا ئه‌و دوو به‌رپرسه‌ی هه‌رێم بیست و هه‌شت رۆژ له‌و كۆربه‌ندی ئابوری له داڤۆس ماونه‌ته‌وه، له‌م ماوه‌یه‌دا شه‌ست و چوار دیدار‌و كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و به‌رپرسانی باڵای وڵاتان و كۆمپانیا‌و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ئه‌نجامداوه، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌م كۆربه‌نده نه‌بوایه نه‌ك له ماوه‌ی بیست و هه‌شت رۆژ به‌ڵكو له ماوه‌ی ساڵێكیش ناتوانرێت ئه‌و ژماره زۆره‌ی دیدار‌و چاوپێكه‌وتن ئه‌نجامبدرێت، بۆیه له كۆتایی ده‌ڵێین تا به‌شداری له كۆربه‌ند و كۆنفرانسه‌كان زیاتر بێت پارادبلۆماسیه‌تی هه‌رێم زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چێت.