لە بەریتانیا پشكنین بۆ منداڵانی ھەڵەبجە دەكرێت
K24 - ھەڵەبجە
بوونی گومان له راستی و درووستی پشكنینی دی ئێن ئه‌ی منداڵه دۆزراوه‌كانی هه‌ڵه‌بجه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی ناچاركرد چیتر رێگه به‌و سه‌نته‌ر‌ی پشكنین نه‌ده‌ن كه له سلێمانی پشكنینی دی ئێن ئه‌ی ده‌كرد بۆ منداڵه ون بووه‌كان و ئه‌و خێزانانه‌ش كه منداڵیان له سه‌رده‌می كیمیابارانكردنی شاره‌كه لێ ون بووه، له‌مه‌ودوا سه‌نته‌رێكی پشكنین له به‌ریتانیا ده‌ستنیشانكراوه به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پشكنینه‌كان بۆ ئاشناکردنی منداڵه ون بووه‌كان و كه‌سوكاره‌كانیان بەیەک دی.