به‌غدا.. نێچیرڤان بارزانی و سوودانی كۆبوونه‌وه‌

نێچیرڤان بارزانی و سوودانی كۆبوونه‌وه‌
نێچیرڤان بارزانی و سوودانی كۆبوونه‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

نێچیرڤان بارزانی و محه‌ممه‌د شیاع سوودانی له‌باره‌ی پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق كۆبوونه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ (شه‌ممه‌ 21ـی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2023)، ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: له‌ به‌غدا، نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شياع سوودانى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، له‌باره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق و بره‌ودان به‌ هه‌ماهه‌نگى و هاريكاريى نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كورستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق، گفتوگۆيان كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌روه‌ها باس له‌ كارى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوولا كرا، به‌تايبه‌تيش له‌ بوارى ياساكانى نه‌وت و گاز، بودجه‌ى عێراق و هه‌وڵه‌كانى پاراستنى سنوور.