بارسێلۆنا بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی دوو یاریزانی له‌ده‌ست داوه‌

چاڤی هێرناندێز له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ستافی هونه‌ری بارسێلۆنا له‌ یه‌كه‌مین رۆژی راهێنانه‌كانی بارسێلۆنا. 9 نۆڤێمبه‌ری 2021
چاڤی هێرناندێز له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ستافی هونه‌ری بارسێلۆنا له‌ یه‌كه‌مین رۆژی راهێنانه‌كانی بارسێلۆنا. 9 نۆڤێمبه‌ری 2021

بارسێلۆنا سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ له‌ كاتژمێر 08:30ـی شه‌و لە گەڕی هەژدەمی لالیگا میوانداریی خیتافی دەکات، لە کاتێکدا بلاوگرانا بە کۆکردنەوەی 41 خاڵ لە خانەی یەکەمی خولەکە دەبینرێت و بە جیاوازی سێ خاڵ لە پێش ریال مەدریدی نزیکترین رکابەرییەتی.

بڕیارە بارسێلۆنا بەر لە یارییەکە، جامی سوپەری ئیسپانیا پێشکەشی هاندەرانی بکات و خەڵاتێکی تایبەتی رێزلێنانیش بە سێرخیۆ بۆسکێتس دەبەخشێت.

لە یاریی رابردووشیدا بارسا لە جامی شای ئیسپانیا لە ئاتلێتیکۆ سبتەی بردەوە و بلیتی چارەکی کۆتایی بەدەستهێنا و لەو قۆناغەش رووبەڕووی ریال سۆسیداد دەبێتەوە.

بارسێلۆنا بۆ یارییەکەی ئەمڕۆ بەرامبەر خیتافی بەهۆی راگیرانەوە لە تواناکانی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی و فێران تۆرێس بێبەش دەبێت.