پارێزگای هه‌ولێر: به‌ شێوازی دیكه‌ پێشوازی له‌ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌كرێت‌

جامی كه‌نداو25
جامی كه‌نداو25

K24 – هه‌ولێر:

پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، له‌ یاریگای فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری پێشوازی له‌ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ناكرێت.

دوای ئه‌وه‌ی ناڕه‌زایی له‌ سه‌ر ئه‌نجامدانی ئاهه‌نگی پێشوازی له‌ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌ یاریگای فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری هاته‌ ئاراوه‌، پارێزگای هه‌ولێر بڕیاری دا ئاهه‌نگه‌كه‌ نه‌كرێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌، سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ پارێزگای هه‌ولێر  بۆ كوردستان24، رایگه‌یاند، پاێزگاری هه‌ولێر بڕیاری دا ئه‌و ئاهه‌نگه له‌ یاریگا نه‌کرێ، به‌جۆر و شێوازیتر پێشوازی له‌ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌ هه‌ولێر ده‌کرێ.