ئه‌فسانه‌یه‌كی پێشووی تۆپی پێ گاڵته به كریستیانۆ ده‌كات
ستۆیچكۆڤ ئه‌فسانه‌ی پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنا له لێدوانێكدا ناوی دوو یاریزان بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر به‌ربژێر ده‌كات و گاڵته‌ش به كریستیانۆ ده‌كات.
خریستۆ ستۆیچكۆڤ، هێرشبه‌ری بوڵگاری پێشووی بارسێلۆنا له لێدوانێكدا بۆ (رادیۆی كادێنا كۆپێ) ئیسپانیا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه پێویسته ئه‌مساڵ نازناوی باڵۆن دۆر له نێوان گریزمان یان گاریس به‌یل یه‌كلایی بێته‌وه، به گاڵته‌وه ده‌شڵێت: دڵنیام سته‌م له‌م دووانه ده‌كرێت و خه‌ڵاته‌كه ده‌ده‌نه كریستیانۆ، نه‌ك له‌به‌ر ئاسته‌كه‌ی، به‌ڵكوو له‌به‌ر جوانییه‌كه‌ی.
ستۆیچكۆڤ ده‌شڵێت: گریزمان وه‌رزێكی سه‌ركه‌وتوو و سه‌رسوڕهێنه‌ری له‌گه‌ڵ ئاتڵێتیكۆ مه‌درید تێپه‌ڕ كرد، ئێستاش له یۆرۆ ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كات، ئه‌گه‌ر هاوشان له‌گه‌ڵ گاریس به‌یل بتوانێت خۆیان بگه‌یه‌ننه یاریی كۆتایی، به‌دڵنیاییه‌وه ده‌بێت خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر بۆ ئه‌وان بێت.
كریستیانۆ پێشتر 3 جار خه‌ڵاتی باڵۆن دۆری تایبه‌ت به باشترین یاریزانی جیهان بردۆته‌وه، لیۆنێل مێسیش تاكه یاریزانه كه 5 جار ئه‌م نازناوه‌ی به‌ده‌ستهێناوه.
ستۆیچكۆڤی ته‌مه‌ن 50 ساڵان، هێرشبه‌رێكی پێشووی بۆڵگاریه، یه‌كێكه له دیاترین ئه‌ستێره‌كانی پێشووی بارسێلۆنا و جیهان، له 1990 له یانه‌ی سیسكۆ سۆفیای بوڵگاریاوه بۆ ریزكانی بارسێلۆنا گواسترایه‌وه، دوای 5 ساڵ له‌م یانه، په‌یوه‌ندی به یانه‌ی پارمای ئیتاڵیاوه كرد، دوای تێپه‌ڕبوونی وه‌رزێك دیسان بۆ بارسا گه‌ڕایه‌وه و 2 ساڵی دیكه‌ی له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه به‌سه‌ر برد، دواتر له 2002 له یانه‌ی شیكاگۆ فایه‌ری ئامێریكا وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند.
ستۆیچكۆڤ، یاریزانی پێشووی بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت خۆی له دوو یاریزانی یانه‌ی ئیلفسبۆرگی سوێدی تێپه‌ڕ بكات. 25 ته‌مووزی 1997