سه‌رۆك بارزانی: سوپاسی هه‌موو پشتیوانییه‌كانی ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌ین

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، له‌ په‌یامێكدا ستایشی بڕیاری په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیای كرد بۆ به‌جینۆسایدناساندنی كۆمه‌ڵكوژی ئێزدییه‌كان.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی

بڕیاری پەرلەمانی ئەڵمانیا بۆ بەجینۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزیدی جێگەی پێزانینمانە و، زۆر بە بەرزی دەینرخێنین.

سوپاسی هەموو بەدەنگەوەهاتن و پاڵپشتیەکانی ئەڵمانیا دەکەین بۆ گەلی کوردستان. ئەو چاوەڕوانییەشمان لە وڵاتانی تری رۆژئاوایی هەیە لەپێناو بەدیهاتنی دادپەروەری و نەهێشتنی ستەمکاری بڕیاری هاوشێوەی پەرلەمانی ئەڵمانیا بدەن.