له ئیسرائیل خۆپیشاندان دهستیپێكرد

K24 – ههولێر:
لە ئیسرائیل، خۆپیشاندان لە دژی حکومەتی نوێی وڵاتەکە دەستیپێکرد.
زیاتر لە 100 هەزار کەس لە دژی حکومەتی نوێی ئیسرائیل بەشداری خۆپیشاندان دەکەن، لهمبارهیهوه میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، هۆکاری خۆپیشاندانەکان دەربڕینی ناڕەزایەتییە لە دژی هەوڵەکانی حکومەت بۆ نوێکاری لە سیستەمی دادوەری وڵاتەکە.
خۆپیشاندانەکان شارەکانی تەلئەڤیڤ، ئۆرشەلیم، هەیفا و چەندین شاری دیکەشیان گرتووەتەوە.
هەروەها یائیر لاپید، سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیسرائیل و چەند کەسیاتیەکی سیاسی بەشدارن لە خۆپیشاندانەکان.
رۆژی (29ـی كانوونی یهكهم / دیسێمبهری 2022)، لەبەردەم کنێست ئەندامانی کابینەکەی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی نوێی ئیسرائیل سوێندی یاساییان خوارد، کە پێکهاتوون لە پارتە راستڕەوە توندڕەوەکان و داوای کۆنتڕۆڵکردنی شاری ئۆرشەلیم و فراوانکردنی کۆمەڵگەکانی جولەکەنشین و دژایەتی ئێران دەکەن.
بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک سەرۆکی پارتی لیکۆدی ئیسرائیلی بەوە ناسراوە کە زۆرترین ماوە لە پۆستی سەرۆک وەزیران بووە.