فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران ھەڕەشە لە ئەوروپا دەكات
K24 – ههولێر:
فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران رایدهگهیهنێت، ئەگەر یەكێتی ئەوروپا سوپای پاسداران بخاتە لیستی تیرۆرەوە، بەزوویی تێچووەكەی دەبینن.
ئەمڕۆ (شهممه 21ـی كانوونی دووهم/ یهنایهری 2023)، حوسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، ئەگەر سوپای پاسداران نەبووایه، ئاسایشی ئەوروپا تێكدەچوو.
ھۆشداریش بە ئەوروپییەكان دەدات، كە ئەگەر سوپای پاسداران بخەنە لیستی تیرۆرەوە، بەپەلە كاردانەوەیان دەبێت و تێچووەكەی بۆ ئەوان زۆر دەبێت.
ئەو لێدوانەی حوسێن سەلامی لە كاتێكدایە، بڕیارە رۆژی دووشەممەی داهاتوو، ئەنجوومەنی وەزیرانی یەكێتی ئەوروپا دەنگ لەسەر پێشنیاری پەرلەمانی یەكێتییەكە لەسەر بە تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسداران بدات.
سهرچاوه: فرانس پرێس