پێش ئەوەی خۆی بتەقێنێتەوە کوژرا

تیرۆرستێکی خۆکۆژ لە کەرکووک کوژرا
.
.

K24 - کەرکووک

چەکدارێکی داعش کە پشتێنێکی بۆمبڕێژکراوی لەخۆی بەستبوو، لەکاتی ھەوڵدانی بۆ چوونە نێو گوندی شەریفیەی سەر بە ناحیەی ریاز لە لایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە کوژرا.

پۆلیسی فیدراڵی رایگەیاند، بەپشت بەستن بە زانیاری ھەواڵگری، شەوی رابردوو ھێزەکانی فەوجی یەکی لیوای 11ی فیرقەی سێی پۆلیسی فیدراڵی، لە گوندی شەریفیە توانیویانە تیرۆرستێکی داعش بکوژن کە بەنیازبووە لەنێو گوندەکە کردەوەی تیرۆرستی ئەنجامبدات.

ئاماژە بەوەشکراوە، دەستیگیراوە بەسەر بۆمبێکی چێندراو و دوو روومانەی دەستی.

پۆلیسی فیدراڵی روونیشیکردوەتەوە، ھێزەکانیان لە ئامادەباشیدان بۆ چاودێریکردنی سێ تیرۆرستی دیکەش کە ھەوڵیانداوە لەو گوندە کردەوەی تیرۆرستی ئەنجامبدەن.