مالیکی: قەیرانی دۆلار بە لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئەمەریکا چارەسەر دەبێت
K24 - هەولێر
نوری مالیکی رایدەگەیەنێت، قەیرانی دۆلار بە لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئەمەریکا چارەسەر دەبێت.
نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، قه‌یرانی دۆلار په‌یوه‌سته به هۆكاره‌كانی قاچاخچێتی و ده‌ستكاری له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك بانكی بازرگانییه‌وه، ده‌شڵێت: تاكه چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌مه‌ریكی بگه‌ینه لێكتێگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش.
مالیكی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌مه‌ریكا چاودێری دۆخی عێراق ده‌كات و دۆلاریش وه‌ك چه‌كێك به‌كاردێنێت، بانكه بازرگانییه‌كانیش له‌كاتی هه‌نارده‌كردنی دۆلاردا سه‌رپێچی ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر یه‌ده‌گی دۆلاری عێراق كردووه.
جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، تاكه چاره‌سه‌ر بۆ قه‌یرانی دۆلار ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌مه‌ریكی لێكتێگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش هه‌بێت.