ئه‌مه‌ریكا جارێكی دیكه باس له ئه‌گه‌ری دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ شه‌ڕی دژ به داعش له‌باره‌ی دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش رایگه‌یاند، هه‌موو هه‌وڵێك بۆ رێگریكردن له دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه و بڵاوبوونه‌وه‌ی داعش له ناوچه‌كه‌دا ده‌ده‌ن.
رۆژی شه‌ممه (21ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، جێمس جێفری، نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ شه‌ڕی دژ به داعش له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (ئه‌لعه‌ره‌بییه حه‌ده‌س) باسی له چاڵاكییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی داعشی له ناوچه‌كه‌دا كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئیداره‌ی جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات رێگری له دووباره بڵابوونه‌وه و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش له ناوچه‌كه‌دا بكات.
نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ شه‌ڕی دژ به داعش به پێویستیش ده‌زانێت، له هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی چه‌كدارانی داعش بوونیان هه‌یه، شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ بكرێت و هه‌وڵی له‌ناوبردنیان بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه ئه‌و رێكخراوه سه‌رهه‌ڵنه‌داته‌وه.
دوێنێ شه‌ممه، فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، عێراق نیگه‌رانه له‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی داعش له سووریا ئازادكراون و هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ عێراق داوه. له‌وباره‌یه‌وه، جێفری جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، "ئه‌مه‌ریكا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام چاودێری جموجووڵه‌كانی داعش له عێراق و سووریا ده‌كات".
ئه‌م لێدوانه‌ی نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ شه‌ڕی دژ به داعش له كاتێكدایه، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق چه‌ندین جار دووپاتیكردووه‌ته‌وه، هێشتا مه‌ترسی داعش ماوه و پێویسته هه‌وڵ بۆ له ناوبردنی پاشماوه‌كانی ئه‌و رێكخراوه "تیرۆریستییه" بدرێت.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رۆژی یه‌كشه‌ممه (15ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ رایگه‌یاند، هیچ كاتێك بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق دیارینه‌كراوه و عێراق پێویستی به مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌یه بۆ له‌ناوبردنی یه‌كجاری داعش.
محەممەد شیاع سوودانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هەڕەشە و هێرشی چەکدارانی داعش لە سووریاوە بۆ ناو سنووری ناوچه‌كانی عێراق به‌رده‌وامه، بۆیه هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق تاوه‌كو ئێستا پێویستیان به پاڵپشتی، راوێژ و راهێنانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانه.
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا، سوودانی باسی له‌وه‌شكردووه، كابینه‌كه‌ی دەیەوێت بە هەمانشێوەی سعوودیە و وڵاتانی کەنداو سوود لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمه‌ریکا وەربگرن، هه‌روه‌ها دەشکرێت لەیەککاتدا لەگەڵ ئێران و ئەمه‌ریکا پەیوەندییەکی باشیان هەبێت.
هه‌ر لەو چاوپێکەوتنه‌دا لەگەڵ رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، سەرۆک وەزیرانی عێراق روونیكردووه‌ته‌وه، جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مه‌ریكا لە سەرۆکەکانی پێش خۆی جیاوازە و لەهەمووان زیاتر شارەزای عێراقە، دەکرێت ئەمه بكرێته بنه‌مای پەیوەندییەكی زۆر باش له‌نێوان به‌غدا و واشنتن.