باندێکی شەش کەسی لە سلێمانی دەستگیرکران

K24 - هەولێر:
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی باندێکی شەش کەسی راگەیاند، کە تۆمەتبارن بە دزیکردن، بازرگانیکردن و بەکارهینانی ماددەی هۆشبەر.
بە گوێرەی راگەیەندراوی پۆلیسی سلێمانی، لهكاتی جێبهجێكردنی بڕیاری دادوهر بۆ دهستگیركردنی دوو تۆمهتبار كه تاوانی دزیكردنیان ئهنجامدابوو، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی چاودێری تۆمهتبارانیان كرد و دهركهوت كه تۆمهتبارهكان لەگەڵ چەند تۆمەتبارێكی دیکەدا باندێكی دزیكردن و بەكارهێنەر و بازرگانیكردنی مادەی هۆشبەرن.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاند، هێزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێتشنی تاوانی سلێمانی بە هاوكاری نوسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێل توانیان سەرجەم تۆمەتباران دەستگیربكەن، لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر بڕێك مادەی هۆشبەر و دوو چەك لە جۆری دەمانچە.
ئاماژە بەوەشدرا، سەرجەم تۆمەتبارەکان (ه،س،ر لەدایكبووی 2000، أ،ر،ح لەدایكبووی 1993، ر،س،ر لەدایكبووی 1991، چ،غ،ع لەدایكبوی 2000، چ،أ،ك لەدایكبووی 1998، ح،ع، م لەدایكبووی 2001) بە بڕیاری دادوەر راگیراون و دانیان بەتاوانەکانیاندا ناوە.
بەپێی راگەیەندراوی پۆلیسی سلێمانی، ئەندامانی ئەو باندە چەندین تاوانی دزیكردنیان لە سنووری پارێزگای سلێمانی ئهنجامداوه و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیاندا بەردەوامە.