بەھۆی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵێکدا ژنێکی دووگیان گیانی لەدەستدا

دیمەنی ماڵەکە دوای کوژاندنەوەی ئاگرەکەی
دیمەنی ماڵەکە دوای کوژاندنەوەی ئاگرەکەی

K24 - هەولێر:

لە سنووری ئیدارەی راپەڕین، ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و بەهۆیەوە ژنێکی تەمەن 25 ساڵ گیانی لەدەستدا، کە دوای ئەنجامدانی توێکاری دەرکەوت دووگیان بووە.

نەقیب علی قادر، گوتەبێژی پۆلسی بەرگری شارستانی راپەرین بە کوردستان24ـی راگەیاند، رووداوەکە بەیانی ئەمڕۆ روویداوە و ئافرەتەکە تەمەنی 25 ساڵە و لەگەڵ ھاوسەرەکەی لەو ماڵە ژیاون.

نەقیب علی گوتیشی: تیمەکانی بەرگری شارستانی درەنگ ئاگادرکراونەتەوە و تاکو گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە ئاگرەکە تەشەنەی سەندوە و بەهۆیەوە ئافرەتەکە گیانی لەدەستداوە.

سەبارەت بەو ئافرەتەی لە ماڵەکەدا گیانی لەدەستداوە، ئاماژەی بەوەدا، لە نەخۆشخانە توێکاری بۆ تەرمەکەی کراوە و دەرکەوتووە دووگیان بووە.