بنیامین نێتانیاهۆ وەزیرێک لە پۆستەکەی دووردەخاتەوە

K24 - هەولێر:
نوسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، بنیامین ناتانیاهۆ وەزیری تەندروستی و ناوخۆی حکومەتەکەی لە پۆستەکەی دوورخستووەتەوە.
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل باسی لەوەشکردووە، دوورخستنەوەی ئاریە دێرعی کە وەک وەزیری تەندروستی و ناوخۆی ئیسرائیل لە حکومەتەکەی ناتانیاهۆدا دەستبەکاربووە، پەیوەندی بە تاوانبارکردنیەوە هەیە لەلایەن دادگای ئیسرائیلەوە بە خۆ دزینەوە لە دانی باج و تێوەگلان لە تاوانی ئابڕووبەرانە.
ئەمە لەکاتێکدایە، مانگی رابردوودا دادگای باڵای ئیسرائیل بەفەرمانێک وەرگرتنی پۆستی لە ئاریە درعی بەهۆی چەند تۆمەتێکەوە قەدەغەکردبوو.