سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سەرۆكی پڕۆژەی نیشتمانی عێراق كۆبوونه‌وه

K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی و شێخ جه‌مال ئه‌لزاڕی، دۆخی سیاسی و په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه‌یان تاووتوێكرد.
ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 22ـی كانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ری 2023)، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە شێخ جەمال ئەلزاری سەرۆكی پڕۆژەی نیشتمانیی عێراق كرد و له دیدارێكدا دۆخی ناوخۆی عێراق و پڕۆسەی سیاسی و پەیوەندییەكانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە، هەروەها دۆخی ناوچەكە بەگشتی، تاووتوێكران.
هەردوولا پشتگیریی خۆیان بۆ حكومەتی فیدراڵی عێراق و هەوڵەكانی سه‌رۆك وه‌زيران محەممەد شیاع سوودانی بۆ جێبەجێكردنی كارنامەی حكومەت و چارەسەركردنی كێشەكانی عێراق دووپاتكردەوە، بەتایبەتی كێشەكانی هەولێر ـ بەغدا و كاركردنی هەموو لایەن و هێزە سیاسییە عێراقییەكان لەپێناو ئارامی و سەقامگیریی عێراقدا.