ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌

په‌رله‌مانی كوردستان
په‌رله‌مانی كوردستان

K24 - هەولێر:

دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکى فراکسیۆنەکان کۆدەبنەوە.

لەسەر داواکاری سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان سبەی (دووشه‌ممه‌ 23ـی كانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ری 2023)، سەرۆک فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبنەوە و سەرۆکی فراکسیۆنی سەردەمیش لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت کۆبوونەوەکە لەبارەی پرسی هەڵبژاردن دەبێت.

باپیر کامەلا سەرۆکی فراکسیۆنی سەردەم لە پەرلەمانی کوردستان بە کوردستان24ـی راگەیاند، کۆبوونەوەی سبەی پەرلەمان لەبارەی پرسی کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و راپرسی و پرسی یاسای هەڵبژاردن دەبێت.

ئەمە لە کاتێکدایە زۆربەی لایەنە سیاسییەکان لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنن و پارتی دیموکراتی کوردستانیش جەخت دەکاتەوە، دەبێت ئەمساڵ هەڵبژاردن بکرێت و بۆ ئەومەبەستەش دەستپێشخەریەکی راگەیاندووە.