ئاسانكاری ده‌كرێت بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت له ئۆڵمپیكی پاریس ئاماده‌بن
به‌پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی travelawaits یارییه‌كانی ئۆڵۆمپیكی هاوینه‌ی 2024 له ساڵی داهاتوو ده‌ست پێده‌كات و فرۆشتنی بلیتی یارییه‌كانی ئۆڵمپیك ده‌ستی پێكردووه.
3 رێگا هه‌یه بۆ سه‌یركردنی یارییه‌كانی ئۆڵمپیكی هاوینه‌ی پاریس 2024 هه‌یه: بلیتی بۆنه تاكه‌كه‌سییه‌كان، پاكێجی گه‌شتیاری و پاكێجی میوانداریی، هه‌موویان له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پاریس 2024 به‌رده‌ستن.
په‌یجی travelawaits تاكه په‌یجه رێگه‌ی پێدراوه بلیتی ئه‌م رووداوه جیهانییه بفرۆشێت، پاكێجه‌كان جیاوازیان هه‌یه. به‌رپرسانی پاریس 2024 ده‌ڵین ئه‌و پاكێجانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه، ده‌رفه‌ت ده‌دات به بینه‌ران كه چێژ له یارییه‌كان وه‌ربگرن.
تۆنی ستانگوێت سه‌رۆكی ئۆڵمپیكی پاریس 2024 رایگه‌یاند: پاریس 2024 ئاهه‌نگێكی سه‌ر‌نجڕاكێش و ناوازه‌ی وه‌رزشییه كه له یه‌كێك له جوانترین شاره‌كانی جیهان ده‌بێت. ئاهه‌نگێك تێكه‌ڵاو به جوانییه‌كانی تاوه‌ری ئێڤڵ و سه‌دان شوێنی جوان و گه‌شتیاری، هه‌روه‌ها مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی ئۆڵمپیك له كه‌ناره‌كانی رووباری سێن، كه جوانییه‌كی ناوازه و بێ وێنه پێشكه‌ش به بینه‌ران ده‌كات.
تیروپشكی بلیت
ئه‌گه‌ر ته‌نیا بلیتی تاكه‌كه‌سیت ده‌وێت بۆ ركابه‌رییه وه‌رزشییه جیاوازییه‌كان و به‌دوای هیچ شتێكی زیاده‌دا ناگه‌ڕێت، پێویست ناوت بۆ تیروپشكی بلیته‌كان تۆمار بكه‌ی. دواواده بۆ به‌شداریكردن له تیروپشكه‌كه 31/1/2023ـه. ناوتۆماركردن كه‌متر له 5 خوله‌كی ده‌وێت. كاتێك ئیمه‌یڵه‌كه‌ت نارد و وشه‌ی نهێنیت دروستكرد، لێت ده‌پرسن ئایا بلیتی تاك یان پاكێجی تایبه‌تت ده‌وێت. پاكێجه‌كان رێگه‌ت پێده‌ده‌ن تاكو 30 بلیت بۆ سێ وه‌رزش بكڕیت، بۆ نموونه ده‌توانی بلیتی مه‌له‌وانی، باله و زۆرانبازی بكڕێت.
تیروپشكی بلیته‌كان مانگی داهاتوو ده‌ست پێده‌كات و بۆ ماوه‌ی مانگێك به‌رده‌وام ده‌بێت. له‌م ماوه‌یه‌دا خه‌ڵك له رێگه‌ی ئیمه‌یڵه‌وه ئاگادار ده‌كرێنه‌وه كه هه‌ڵبژێراون یان نا.
پاكێجی گه‌شتیاری
پاكێجی گه‌شتیاری رێگه‌ت پێده‌دات بلیته‌كانت له‌گه‌ڵ شوێنی نیشته‌جێبوون مسۆگه‌ر بكه‌یت. نرخی ئه‌م پاكێجانه له نزیك 1500 یۆرۆ ده‌ست پێده‌كات (بۆ هه‌ر كه‌سێك نزیكه‌ی 1624 دۆلار).
نرخه‌كان به‌پێی هۆتێلی سێ ئه‌ستێره یان چوار و پێنج ئه‌ستێره‌وه ده‌بێت. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر بته‌وێت زیاتر له پاریس بمێنیته‌وه، تێچووه‌كه‌ی زیاد ده‌كات.
پاكێجی میوانداریی
بۆ چێژوه‌رگرتنێكی زیاتر له یارییه‌كانی ئۆڵمپیك سه‌یری پاكێجه‌كانی میوانداری بكه‌ن. ئه‌م پاكێجه، پڕ له چێژ، به شوێنی دانیشتن، پێشوازییه‌كی جوان به پێی كولتوری فه‌ڕه‌نسا پێشكه‌ش ده‌كرێت.
بۆ پاكێجی میوانداری، سه‌ره‌تا وه‌رزشی دڵخواز، دواتر رۆژ و كاته‌كه هه‌ڵبژێره. دواتر، ده‌توانی ئاستی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری هه‌ڵبژێری. پاكێجه‌كه به‌رزترین خزمه‌تگوزاری، خواردن و خواردنه‌وه به ستافی تایبه‌ت له‌خۆ ده‌گرێت، له‌گه‌ڵ میوزیكی راسته‌وخۆ و تایبه‌تمه‌ندی تر. پاكێجی میوانداریی چوار پله له‌خۆ ده‌گرێت. میوانداری زێڕین، میوانداری زێوین، میوانداری برۆنزی و میوانداری تایبه‌ت.
ئا: محه‌مه‌د شه‌هدی