بریكاری سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

رۆزماری دیکارلۆ
رۆزماری دیکارلۆ

K24 - هەولێر:

بریكاری سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سیاسی و بنیادنانی ئاشتی، سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.

نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه‌، رۆزماری دیکارلۆ بریكاری سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سیاسی و بنیادنانی ئاشتی، گەیشتە بەغدا.

یۆنامی هه‌روه‌ها دەڵێت: رۆزماری تا 24ـی ئەم مانگە دەمێنێتەوە و سەردانی هەرێمی کوردستانیش دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و رێکخراوەکانی ژنان و لاوان کۆدەبێتەوە.