وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیا تۆمەتەکانی گەندەڵی رەتدەکاتەوە

دیمه‌نێكی شه‌ڕی ئۆكرانیا
دیمه‌نێكی شه‌ڕی ئۆكرانیا

K24 - هەولێر:

وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیا رایگەیاند، تۆمەتەکانی گرانکردنی نرخی خۆراك بەهۆی گرێبەستێکی وەزارەتەکە، دوورن لە راستییەوە.

لە میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیادا هاتووە، راپۆرتەکانی هەبوونی گەندەڵی دوورن لە راستییەوە، نرخی خۆراکیش بەپێی یاساکانی وڵاتەکە رێکخراوە.

هاوکات ئاشکراشیکرد، بەهۆی هەستیاری دۆخی ئۆکرانیا، لێکۆڵینەوە لە هەبوونی گەندەڵی دەکەن و لە کاتی هەبوونی گەندەڵی، تاوانباران سزا دەدەن.

پێشتر میدییاکانی ئۆکرانیا بڵاوییان كردبووه‌وه‌، بەهۆی گرێبەستێکی وەزارەتی بەرگری وڵاتەکە، نرخی خۆراك بۆ دوو هێندە و سێ هێندە زیادبووە، گرێبەستەکەش لە ساڵی 2023 کراوە و بەهاکەی نزیکەی 350 ملیۆن دۆلار دەبێت.