سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و بریكاری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كۆبوونه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
له به‌غدا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، پێشوازی له بریكاری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سیاسی و بنیاتنانی ئاشتی، كرد.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 22ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیداهاتووه، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، پێشوازی له رۆزماری دیكارلۆ بریكاری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سیاسی و بنیاتنانی ئاشتی و شاندی یاوه‌ری كرد.
له‌دیدارێكدا سوودانی خواستی حكومه‌تی عێراقی بۆ هاریكاری زیاتر له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها جه‌ختیشی له‌سه‌ر رێچكه‌ی نه‌گۆری عێراق بۆ پشتگیریكردنی سه‌قامگیری ناوخۆیی و هه‌رێمایه‌تی كرده‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه رۆزماری دیكارلۆ، ئاماژه‌ی به رۆڵی گرنگ و كاریگه‌ری عێراقی له‌ناوچه‌كه دا، هه‌روه‌ها ئاماده‌یی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی بۆ پێشكه‌شكردنی پشتگیری بۆ عێراق له‌بواره جیاجیاكاندا ده‌ربڕی، به‌تایبه‌تی له‌پرسی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وا.