سه‌در ماوه‌ی 24 كاتژمێر مۆڵه‌ت ده‌داته حكومه‌تی سوید

K24 - هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له تویتێكدا ماوه‌ی 24 كاتژمێر مۆڵه‌ت ده‌داته حكومه‌تی سوید بۆ ئه‌وه‌ی "سووتێنه‌رانی قورئان" سزا بدات، ئه‌گه‌ر نا هه‌ڵوێستیان ده‌بێت. ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، "سووتاندنی قورئان به‌هیچ شێوه‌ك ئازادی نییه".
ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه (22ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له تویتێكدا سه‌ركۆنه‌ی سووتاندنی كۆپییه‌كی قورئانی له‌لایه‌ن راسموس پالودان، سیاسەتمەداری راستڕەوی توندڕەوی سوید كرد.
له سه‌ره‌تای تویته‌كه‌ی سه‌دردا هاتووه، "حكومه‌تی سوید به‌رده‌وامه له به‌رگریكردن له سووتێنه‌رانی قورئان، كه ئه‌مه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئازادی نییه و هه‌ڵوێستمان ده‌بێت".
سه‌در له تویته‌كه‌یدا له چه‌ند خاڵێكدا له‌باره‌ی سووتاندنی كۆپییه‌كی قورئان له سوید ژماره‌یه‌ك رێنمایی و داواكاری ئاراسته‌ی گه‌لی عێراق و وتاربێژانی رۆژی هه‌ینیی داهاتوو كردووه. له خاڵی یه‌كه‌مدا، سه‌در داوا له وتاربێژانی رۆژی هه‌یینی داهاتوو ده‌كات به تووندترین شێوه سه‌ركۆنه‌ی سووتاندنی كۆپییه‌كه‌ی قورئان له سوید بكه‌ن.
هه‌ر له تویته‌كه‌یدا رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در داوا له سه‌رمایه‌دارانی عێراق ده‌كات "به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان" له سه‌نته‌ری هه‌موو پارێزگاكانی عێراق مۆنۆمێنتی قورئان دروستبكه‌ن.
له خاڵی سێیه‌می تویته‌كه‌یدا، سه‌در داوا ده‌كات ملیۆنان واژووی سه‌ركۆنه‌كردن كۆبكرێنه‌وه و له رێگه‌ی شاندێكی باڵاوه بۆ باڵیۆزخانه‌ی سوید له به‌غدا بنێردێن.
سه‌در له تویته‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، كه هیوا خوازه داواكارییه‌كانی له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا "دوور له تووندوتیژی" جێبه‌جێبكرێن.
له كۆتایی تویته‌كه‌یدا، سه‌در ده‌ڵێت، "به‌ڵام ئه‌گه‌ر حكومه‌تی سوید له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری داهاتوودا سووتێنه‌رانی قورئانی سزادا، پێویست به جێبه‌جێكردنی ئه‌و خاڵانه ناكات كه ئاماژه‌یان پێدراوه".
رۆژی شه‌ممه (21ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، راسموس پالودان، سیاسەتمەداری راستڕەوی توندڕەو لەبەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا لە پایتەختی سوید، ئاگری لە کۆپییەکی (قورئان) کتێبی پیرۆزی موسڵمانان بەردا.
لەبەرانبەر سووتاندنی قورئان لەنزیک باڵیۆزخانەی تورکیا لە پایتەختی سوید، ئەنقەرە هەڵویستی خۆی راگەیاند و، سەردانەکەی وەزیری بەرگری سویدی بۆ وڵاتەکەی هەڵوەشاندەوە و باڵیۆزی ستۆکهۆڵمی بانگهێشت کرد.
ئۆلف کریستێرسۆن، سەرۆکوەزیرانی سوید لەلای خۆیەوە لە تویتێکدا رایگەیاند، ئازادی رادەربڕین بەشێکی بنەڕەتی دیموکراسییە، بەڵام ئەوەی یاساییە مەرج نییە گونجاو بێت، سووتاندنی ئەو کتێبانەی کە بۆ زۆر کەس پیرۆزن، بێڕێزییەکی گەورەیە.
گوتیشی: دەمەوێت هاوخەمی خۆم بۆ هەموو ئەو موسڵمانانە دەرببڕم کە توڕەن بەو شتەی لە ستۆکهۆڵم روویداوە.
زۆرێک لە وڵاتانی موسڵمان هەڵوێستیان لە بەرانبەر ئەو کارەدا وەرگرتووە، لەوانە، مەغریب کە سەرسامی خۆیان راگەیاند لەوەی چۆن لەلایەن دەسەڵاتداران رێگەیان پێدراوە و "لەبەردەم هێزە ئەمنییەکانی سوید" کارێکی لەوجۆرە ئەنجامدراوە.
هەروەها ئەندۆنیزیا و عەرەبستانی سعوودیە و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی ئیدانەیان ئەو کردەوەیەیان کرد، هەروەک ئەنجوومەنی هاوکاریی کەنداو و رێکخراوی هاوکاری ئیسلامیش ئیدانەیان کرد.