ژمارەی قوربانیانی رووخانی باڵەخانەکەی شێخ مەقسوود گەیشتە 19 کەس
K24 - هه‌ولێر:
ژمارەی قوربانیانی رووخانی باڵەخانەکەی گەڕەکی شێخ مەقسود لە شاری حەلەب بوو 19 كه‌س به‌رزبووه‌وه و هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ ده‌رهێنانی ته‌رمی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی له‌ژێر باڵه‌خانه‌كانه‌دا ماونه‌ته‌وه.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه (22ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، باڵه‌خانه‌یه‌كی پێنج نهۆمی له گه‌ڕه‌كی شیخ مه‌قسودی شاری حه‌له‌بی سووریا رووخا و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی رێكخراوی مافی مرۆڤ له عه‌فرین تا ئێستا 19 ته‌رم له‌ژێر باڵه‌خانه‌كه‌دا ده‌رهێندراون و دوو كه‌سیش به برینداری رزگاركراون.
بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ، له‌وانه‌یه هێشتا 12کەسی دیکە لەژێر باڵه‌خانه رووخاوەکەدا گیریان خواردبێت. هەروەها هەوڵەکان بۆ رزگارکردنیان لەلایەن تیمە تایبەتەکان و هاوڵاتیانی خۆبەخشەوە بەردەوامە.
هێشتا نازانرێت بۆچی ئەم باڵه‌خانه‌یه وێران بووە، بەڵام بەپێی سەرچاوەکانی ره‌وانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئەم باڵه‌خانه لە ساڵی 2011 دوای کشانەوەی هێزەکانی رژێم لە گەڕەکەکە دروستکراوە، بە تێپەڕبوونی کات، زۆربەی ئاوەڕۆ و هێڵەکانی ئاوی ناو بیناکە شکاون و ده‌رز له باڵه‌خانه‌كه‌دا دروستبوونه.
هه‌ر لە گەڕەکی شێخ مەقسود هەندێک بینای تر هەن کە بەهۆی ئەو هۆکارانەی پێشتر ئاماژەیان پێکراوە مەترسی داڕمانیان له‌سه‌ره و خەڵکێکی زۆر لەسەر ئه‌و بابه‌ته سكاڵایان ئاراستەی شارەوانی کردووە، بەڵام تا ئێستا شاره‌وانی وه‌ڵامی سكاڵاكانی نه‌داوه‌ته‌وه.
گەڕەکی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوودی شاری حەلەب بە گەڕەکی کوردی ناسراون و نزیکەی 200 هەزار کورد و بەتایبەتی كوردی عەفرین تێیدا دەژین، لە سەرەتای قەیرانی سوریاوە لە دەستی یەپەگە/هەسەدەدایە و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسەر لەوێ راگەیەندراوە.