به ڤیدیۆ..بۆ یهكهمجار كارتی سپی له یارییهكی خانمان بهرز كرایهوه
بۆ یەکەمینجار لە مێژووی تۆپی پێ، له خولی پۆرتوگالی، ناوبژیوان کارتی سپی بەرووی یاریزانان بەرز کردەوە.
لە یاریی نێوان خانمانی بێنفیکا و سپۆرتینگ لێسبۆن لە خولی پۆرتوگال ناوبژیوانی یارییەکە کارتی سپی بەرووی یاریزانانی هەردوو تیپ بەرز کردەوە.
لەم یارییە کاتێک بێنفیکا بە سێ گۆڵ لە پێشەوە بوو، یەکێک لە یاریزانەکان لە یاریگا کەوت و بەهۆیەوە تیمی پزیشکی هەردوو تیپ بۆ بە فریا کەوتنی خانمە یاریزانەکە بە خێرایی چوونە نێو یاریگا بۆ ئەوەی چارەسەری بکەن.
بەهۆی ئەو هاوکارییەی نێوان هەردوو یانە و بەهۆی گیانی وەرزشی نێوانیان، ناوبژیوان وەکو رێزێک کارتی سپی بەروویاندا بەرز کردەوە، ئەم بڕیارەش لەلایەن هاندەرانەوە پێشوازی لێکرا.
کارتی سپی وەکو رێزێکە بەرامبەر یاریزانێک یان راهێنەرێک یان تیپێک بەرز دەکرێتەوە، کە گیانی وەرزشی و خاوەنی یاریی خاوێن بێت، بە ئامانجی باشترکردنی گیانی وەرزشی لە یارییەکان.