ئیستۆنیا باڵیۆزی رووسیای لە وڵاتەکەی دەرکرد

ئیستۆنیا باڵیۆزی رووسیای لە وڵاتەکەی دەرکرد
ئیستۆنیا باڵیۆزی رووسیای لە وڵاتەکەی دەرکرد

K24 - هەولێر:

وەزارەتی دەرەوەی ئیستۆنیا لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرایکرد، باڵیۆزی رووسیایان لە ئیستۆنیا دەرکردووە و پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانیشیان لەگەڵ مۆسکۆ کەمتردەکەنەوە.

جەختیشیکردەوە، لەمەودوا لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ رووسیا سیاسەتی یەکسانی و باڵانس پەیڕەو دەکەن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، مۆسکۆ لەبەرامبەر دەرکردنی چەند دیپلۆماتکارێکی رووسیا لە ئیستۆنیا داوای لە باڵیۆزی ئیستۆنیا کرد، تاوەکو 7ـی مانگی داهاتوو مۆسکۆ بەجێبهێڵێت.

وەك پشتیوانییەكیش بۆ ئیستۆنیا، لاتیڤیا پەیوەندیی دیپلۆماسی لەگەڵ رووسیا کەمدەکاتەوە.

ئێدگار رینکیڤیکس وەزیری دەرەوەی لاتیڤیا رایگەیاند، وڵاتەکەی پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ رووسیا کەمدەکاتەوە.