بەریتانیا سزای بەسەر پێنج بەرپرسی ئێراندا سەپاند

ئاڵای به‌ریتانیا
ئاڵای به‌ریتانیا

K24 – هه‌ولێر:

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند، هاوتەریب لەگەڵ سزاکانی یەکێتی ئەوروپا و ئەمه‌ریکا، بۆ ئیدانەکردنی کردەوەکانی ئێران و پێشێلی مافەکانی مرۆڤ و سەرکوتکردن و لەسێدارەدان، سزایان بەسەر پێنج بەرپرسی ئێراندا سەپاند.

ئەو بەرپرسە ئێرانیانەی سزایان بەسەردا سەپێندراوە، بریتین لە ئەحمەد فازیڵیان جێگری سەرۆکی داواکاری گشتی ئێران، کیانووش حەیدەری فەرماندەی هێزی زەمینی ئێران، حوسێن نەجات جێگری فەرماندەی سوپای پاسداران و فەرماندەیی هێزەکانی سارەڵڵا لە تاران و هێزەکانی بەسیج کە بەرپرس بوون لە سەرکوتکردنی خەڵکی و سالار ئابنووش جێگری فەرماندەی هێزەکانی بەسیج.

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا هه‌روه‌ها دەڵێت: ئەو بەرپرسە ئێرانیانەی تا ئێستا لەلایەن وڵاتەکەیەوە سزایان بەسەردا سەپێندراوە، ژمارەیان گەیشتووەتە 50 کەس.