یەکێتی ئەوروپا: هەفتەکانی داهاتوو یەکلاکەرەوە دەبن بۆ جەنگی ئۆکرانیا
K24 – هه‌ولێر:
سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەوروپی رایگەیاند، هەفتەکانی داهاتوو یەکلاکەرەوە دەبن بۆ جەنگی ئۆکرانیا و چارەنووسی ئەوروپاش دیاریدەکات.
لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی مۆندۆی ئیسپانی، چارل میشێل سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەوروپی راشیگەیاند، پێیانوایە دوو بۆ سێ هەفتەی داهاتوو چارەنووس سازدەبن بۆ جەنگی ئۆکرانیا، بەتایبەت ئەوەی پەیوەستە بەبڕیاری ناردنی تانک و چەکی زیاتر بۆ ئۆکرانیا و رەنگە ساڵی 2023 ساڵی یەکلابوونەوەی چارەنووسی ئەوروپا بێت.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.