پۆڵه‌ندا ره‌خنه له ئه‌ڵمانیا ده‌گرێت

K24 – هه‌ولێر:
جێگری وەزیری دەرەوەی پۆڵه‌ندا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئەڵمانیا رووبەڕووی رەخنەی فراوانی نێودەوڵەتی دەبێتەوە، ئەگەر بڕیاری ناردنی تانکی لیۆپارد بۆ ئۆکرانیا نەدات.
لە لێدوانێکدا بۆ رادیۆی پۆڵه‌ندا 1، ئەرکادیۆس مۆلارچیک جێگری وەزیری دەرەوەی پۆڵه‌ندا رایگەیاند، بەداخەوە ئەوەی ئێستا لە ئۆکرانیا دەگوزەرێت، بەتەنها پەیوەست نییە بە سەرکەوتنی سوپای ئۆکرانیا لە جەنگدا، بەڵکو پەیوەستیشە بە سەپاندنی هەژموونی هەندێک وڵاتی زلهێزی رۆژئاوا.
جێگری وەزیری دەرەوەی پۆڵه‌ندا ئاماژەی بەوەشدا، پۆڵه‌ندا نزیکە لە رێککەوتن لە پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەک بۆ ناردنی تانک بۆ ئۆکرانیا بەبێ رەزامەندی ئەڵمانیا.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.