وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پۆڵه‌ندا: یه‌كێتی ئه‌وروپا 19 دامه‌زراوه‌ی ئێرانی سزا دا
K24 – برۆكسل / بارزان حه‌سه‌ن:
کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئەوروپا لە برۆکسل بەردەوامی هەیە و زبیگنیێو ڕاو وەزیری دەرەوەی پۆڵەندا لە لێدوانێکی تایبەت بۆ کوردستان24 ئاشکرایدەکات، ئەمڕۆ سزا بەسەر 37 کەسایەتی و کۆمپانیای ئێرانی‌دا سەپێنران و خرانە لیستی تیرۆرەوە.
زبیگنیێو راو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پۆڵه‌ندا تایبه‌ت به كوردستان24ـی راگه‌یاند، 18 کەسایەتی و 19 کۆمپانیای ئێرانی ئەمڕۆ لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە سزادراون.
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌و کەسایەتییانەی لەناو سزاکاندا هه‌ن، پێكهاتوون له وەزیری وەرزش و لاوان، پارێزگاری سنە و چەندین بەرپرسی دیكه‌ی ئەمنی لە پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان" .
هاوکات بەرێوه‌بەری گشتی تەلەڤزیۆنی فه‌رمی ئێران و خاوەنی چەند کۆمپانیای ئەنتەرنێتێش لە لیستی سزادراواندان.
وەزیری دەرەوەی پۆڵەندا ده‌شڵێت: سزادراوان مافه‌كانی مرۆڤیان پێشێلكردووه.