وهزیری دهرهوهی نهمسا: داعش هێشتا ههڕهشهیه

K24 – برۆكسل / بارزان حهسهن:
وەزیری دەرەوەی نەمسا لە وەڵامی پەیامنێری کوردستان 24 سەبارەت بە هەڕەشەکانی داعش رایگەیاند، داعش هێشتا هەڕەشەیە و دەبێت زۆر بە وردی چاودێری جموجۆڵەکانی بکەین.
ئەلێکساندهر شالنبێرگ وەزیری دەرەوەی نەمسا، رایگهیاند، نەمسا بەشێکە لە هاوپەیمانی دژی داعش، ناتوانین ئەو راستییە وەلا بنێین کە داعش هێشتا هەرەشەیە، نەک تەنیا لە رۆژهەڵاتی ناوەراستی، بەڵکو لە رۆژهەڵات و رۆژئاوای ئەفریقاش لە ژێر ناوی چەند گروپێکی دیاریکراو.
دهشڵێت: "دەبێت زۆر بە وردی چاودێری داعش بکەین، چونکە نامانەوێت دووبارە بەشێوەیەکی نەرێنی تووشی سوپرایز ببینەوە. نامانەوێت داعش دووبارە سەر هەڵبداتەوە".