لایه‌نه پێكهێنه‌ره‌كانی حكومه‌تی عێراق له‌باره‌ی به‌های دۆلار له‌گه‌ڵ سوودانی كۆبوونه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
سه‌ركرده و نوێنه‌رانی لایه‌نه‌كانی هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت له نووسینگه‌ی نوری مالیكی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبوونه‌وه و تاووتوێی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار و رێكاره‌كانی حكومه‌تی عێراقییان كرد بۆ جێگیركردنی یههای دینار.
ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه (23ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، له كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی ناو هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت كۆبوونه‌وه و گفتوگۆیان له‌باره‌ی دۆخی سیاسی و ئه‌منی عێراقه‌وه كرد، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی رێكاره‌كانی كابینه‌ی سوودانییه‌وه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌نگاو و چاره‌سه‌رییه‌كانی كابینه‌كه‌ی روونكردووه‌ته‌وه به ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار له‌سه‌ر چینی هه‌ژاران.
هه‌روه‌ها سوودانی ئاماژه‌ی به ئه‌نجامدانی گۆرانكارییه‌كانی كابینه‌كه كردووه بۆ جێگیركردنی به‌رزونزمی ئاڵوگۆڕی دراو له وڵات‌دا.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌ركرده و نوێنه‌رانی لایه‌نه‌كانی ناو هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگترین ئه‌و یاسایانه كرد كه پێویسته ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق په‌له بكات له په‌سه‌ندكردنی، له‌وانه‌ش پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی فیدراڵی كه راسته‌وخۆ په‌یوه‌سته به ژیانی هاووڵاتییانه‌وه.