لە ویلایەتێکی ئەمەریکا بەهۆی دەستڕێژی گولـلەوە حەفت كه‌س کوژران

پۆلیسی ئەمەریکا
پۆلیسی ئەمەریکا

K24 - هەولێر:

میدیاکانی ئەمەریکا بڵاویانکردووەتەوە، لە رێگەی خێرای 92 و نزیک لە شاری (فاڤ مۆن بای) لە هێرشێکی چەکدارییدا حەفت کەس کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

هەر بەگوێرەی زانیاریی میدیاکانی ئەمەریکا، هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە گومانلێکراوێکیان بە تۆمەتی هێرشەکە دەستگیرکردووە.

پۆلیسی ئەو ناوچەیە بە میدیاکانی راگەیاند، تۆمەتبارێک بەناوی چونلی ژاو تەمەن 67 ساڵ دوای ماوەیەکی کەم لە ناوچەیەکی کشتوکاڵی دەستگیرکرا.

ئەم هێرشە چەکدارییە دوای 48 کاتژمێر لەو هێرشە دێت، کە پیاوێکی ئاسیایی تەمەن 72 ساڵ لەنزیک لۆس ئەنجلۆس تەقەی لە ژمارەیەک کەس کرد و بەهۆیەوە 11 کەسی گیانیان لە دەستدا.