فه‌ره‌نسا ژماره‌یه‌ك ئافره‌ت و منداڵی چه‌كدارانی داعش ده‌گه‌ڕێنێته‌وه وڵاته‌كه‌ی
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌رنسا گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك ئافره‌ت و منداڵی چه‌كدارانی داعش بۆ ئه‌و وڵاته راده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (24ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، "فه‌ره‌نسا 15 ئافره‌ت و 32 منداڵی چه‌كدارانی داعش له سووریا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه وڵاته‌كه‌ی."
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، ئه‌و ئافره‌ت و منداڵانه‌ی چه‌كدارانی داعش كه گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه، له‌ناو ژماره‌یه‌ك كه‌مپی "باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا"دا ده‌ژیان.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسادا هاتووه، "منداڵه‌كان راده‌ستی لایه‌نه تایبه‌تمه‌ندییه‌كان ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی به‌دواداچوونی كۆمه‌ڵایه‌تی و پزیشكی‌یان بۆ بكرێت و مێردمنداڵه‌كانیش راده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری تایبه‌تمه‌ند ده‌كرێن".
ئه‌مه له كاتێكدایه، رۆژی یه‌كشه‌ممه (8ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، رۆژنامه‌ی زه سه‌بیكتاتۆری به‌ریتانی له راپۆرتێكدا ئاشكرایكرد، رێكخراوی داعش دوای چوار ساڵ له شكستهێنانی، جارێكی دیکە ده‌گه‌ڕێته‌وه و شێواز و تاكتیكی پێکهێنانی شانه نووستووه‌كانی گۆڕیوه و هێرشی خوێناوی له عێراق و سووریا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، شه‌ڕی دژ به تیرۆر كۆتایینه‌هاتووه و ترسی دووباره‌بوونه‌وه‌ی داعش بۆ ئه‌و نه‌وه نوێیه‌ی داعش ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له كه‌مپی هۆل ده‌ژین، به‌جۆرێك مانگانه 80 منداڵ له‌كه‌مپه‌كه‌دا له‌دایك ده‌بن، ئێستا نزیكه‌ی 60 هه‌زار ژن و منداڵ له كه‌مپه‌كانی باكووری رۆژئاوای سووریا نیشتەجێکراون، كه نیوه‌یان له‌سه‌رووی ته‌مه‌نی 18 ساڵییه‌وه‌ن. ئه‌م ژماره زۆره‌ی گیراوان مه‌ترسی دروستبوونی نه‌وه‌ی دووه‌می داعشی لێده‌كرێت و به‌رده‌وام رێكخراوه‌كه هه‌ڕه‌شه‌ی ئازادكردنیان ده‌كات.
راپۆرته‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، رێكخراوی داعش به‌رپرسیارێتی زیاتر له 500 هێرشی تیرۆریستی لە ئەستۆ گرتووه،كه له خاكی عێراق و سووریا ئه‌نجامدراوه، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گره له‌سه‌ر به‌رده‌وامی مه‌ترسییه‌كانی داعش له‌ناوچه‌كه‌دا.
ئاماژه به‌وه‌كراوه، رێكخراوه‌كه گۆڕانكاری له پلان و شێوازی دروستكردنی شانه نووستووه‌كانیان بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی كردووه، له‌وانه به‌شێك له چه‌كدارانی داعش له‌ناوچه جیاجیاكان و له ناوچه بیابانییه فراوانه‌كان و ناوچه چیاییه‌كاندا خۆیان حه‌شار ده‌ده‌ن، به‌شی زۆری ئه‌و هێرشانه‌ی ئه‌نجامیده‌ده‌ن خوێناوین، به‌جۆرێك له كانوونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو له‌عێراق و سووریا 45 كه‌سیان له‌ڕێگه‌ی سووتاندن و به ئامانجگرتنی كاروانه سه‌ربازییه‌كانه‌وه كوشتووه. ئه‌مه‌ش زه‌نگی مه‌ترسیداره له‌باره‌ی زیادبوونی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی .
بەگوێرەی راپۆرتەکە زیاتر له 30 هه‌زار چه‌كداری رێكخراوه‌كه له عێراق و سووریا له به‌ندینخانه‌كاندان، ئه‌م سوپایه له هاووڵاتیانی ده‌یان وڵاتی جیهان پێكهاتوون و ئاماده‌نین وه‌ریانبگرنه‌وه و رێكخراوه‌كه‌ش مێژووییه‌كی دوور‌و درێژی له هێرشكردنه سه‌ر به‌ندینخانه‌كان و رزگاركردنی گیراوانی دا هه‌یه، عێراقی و سوورییەکان سێ لەسەر چواری ئەو 60 هەزار دەستگیرکراوە پێکدەهێنن.
هاوكات له‌كه‌مپ و گرتووخانه‌كانی سووریادا 10 هه‌زار سه‌ربازی وڵاتان هه‌ن، سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ته‌نیا توانراوه 537 چه‌كداری بیانی بگه‌ڕێندرێنه‌وه، به‌جۆرێك رێژه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی بیانییه‌كان 0.5% تێپه‌ڕ ناكات و ئه‌گه‌ر پرۆسه‌كه به‌مشێوه‌یه بڕوات، ئه‌وا پێویستی به 30 ساڵه تاوه‌كو تەواوی چه‌كداره‌كان دەگەڕێندرێنە