مامۆستایه‌كی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین له‌كاتی ده‌وام گیانی له‌ده‌ستدا

K24 - هه‌ولێر:
پ.د. حیكمه‌ت عه‌لی، مامۆستای كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی سه‌ر به زانكۆی سه‌لاحه‌ددین له كاتی ده‌وامی ئاسایی گیانی له‌ده‌ستدا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (24ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، سامان عەبدوڵڵا، به‌رپرسی راگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین به كوردستان24ـی راگه‌یاند، دوێنێ دووشه‌ممه، پ.د. حیكمه‌ت عه‌لی، مامۆستا له كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین له كاتی ده‌وامی ئاسایی به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌رپرسی راگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "ئه‌مڕۆ زانكۆی سه‌لاحه‌ددین مەراسیمێک بۆ ماڵئاوایی خوالێخۆشبوو لەبەردەم کۆلێژی پەروەردە رێکدەخات، ئەم مەراسیمە لە بەردەم کۆلێژ دەستپێدەکات و دوای ئەوە لە مزگەوتی رەشاد موفتی نوێژی مردووی لەسەر دەکرێت."
سامان عەبدوڵڵا گوتیشی، "ته‌رمی پ.د. حیكمه‌ت عه‌لی لە شاری دووز بەخاک دەسپێردرێت و لە هەولێر پرسەی بۆ دادەنرێت."