لەسەر دۆلار "ئەمەریکا هەڕەشە لە سوودانی دەکات"

K24 - هەولێر
ئاژانسی رۆیته‌رز له زاری په‌رله‌مانتارێكی عێراقی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ریكا به سوودانی راگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر رێگری له چوونی دۆلار بۆ ئێران نه‌كات، ئه‌وا چاوه‌ڕوانی رووخانی حكومه‌ته‌كه‌ی بێت.
ئەمە لەکاتێکدایە هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت له دوایین كۆبوونه‌وه‌یدا تاوتوێی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار و رێكاره‌كانی حكومه‌ت بۆ سەقامگیرکردنی به‌های دینار كرد، نوری مالیكیش رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ندێك لایەن قەیرانەکان بۆ بابه‌تی سیاسی به‌كاردێنن.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، عه‌قیل فه‌تلاوی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به ئاژانسی رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه، واشنتن په‌یامێكی به سوودانی گه‌یاندووه، "ئه‌گه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بدرێت و رێگری له چوونی دۆلار بۆ ئێران نەکرێت، ئه‌وا حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌ڕووخێت"
هه‌روه‌ها رۆیته‌رز له به‌رپرسێكی باڵای بانكی له عێراق گواستووه‌ته‌وه، "ئەمه‌ریکا پەیامێکی روونی بۆ بەرپرسانی عێراق ناردووە بۆ پابەندبوون بە رێسا نوێیەکانەوە ئەگەرنا بانکی ناوەندی عێراق رووبەڕووی سزا دەبێتەوە".
ئەو ئاژانسە له سه‌رچاوه‌كانی خۆیه‌وه نووسیویه‌تی، "چه‌ندین ساڵه له رێگه‌ی دامه‌زراوه‌ی ئایینی و كۆمپانیای وه‌همییه‌وه دۆلار له عێراقه‌وه ده‌چێته توركیا و دواتر بۆ بریكاره‌كانیان له ته‌واوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست حه‌واڵه ده‌كرێت. ئه‌مه جگه له‌وانه‌ی رۆژانه‌ی دۆلارێكی زۆر له بازاڕه‌كاندا ده‌كڕن و به‌شێوازی جۆراوجۆر له خاڵه سنوورییهكانهوه ئاودیوی ئێرانی ده‌كه‌ن".
ناجێگیری به‌های دینار به‌رامبه‌ر به دۆلاری ئه‌مه‌ریكی و هه‌ڵاوسانی نرخه‌كان له بازاڕ، بووه ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌ی شەوی رابردووی هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت، كه تێیدا جه‌خت له‌سه‌ر رێكاره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی به‌های دۆلار كرا‌و و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقیش له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌نگاو و چاره‌سه‌رییه‌كانی خستۆته‌ڕوو.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا به باڵیۆزی ئیتاڵیای له عێراق راگەیاندووه، ئەو رێوشوێنانەی حکومەت گرتوویەبەر، هەنگاوێکە لە چوارچێوەی تێپەڕاندنی قەیرانی بەرزکردنەوەی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو، هه‌ندێك لایەنی سیاسی هەوڵی سوود وەرگرتن و ئیستغلالکردنی قەیرانەکان بۆ بابەتە سیاسییەکانیان ده‌ده‌ن.
مالیكی ده‌شڵێت "حکومەتی نوێ خاوەنی خاڵی بەهێزهو به‌شێكی كێشه و ئاڵنگارییه‌كان له حکومەتی پێشووه‌وه بۆی بەجێماوە".
هاوكات حوسێن عه‌لاوی راوێژكاری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئاستی هه‌ماهه‌نگی و هاوبه‌شی و جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككه‌وتنه‌یه كه نێوانیاندا واژووكراوه.
عه‌لاوی ده‌ڵێت، سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی سوودانی بۆ ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و پرسی دۆلار و دۆسێیه‌كانی مامه‌ڵه‌ی دامه‌زراوه داراییه‌كانی عێراق و ئاڵوگۆڕی وه‌به‌رهێنانی كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان له بواره‌كانی برنج، وێستگه‌ی كاره‌با، وزه، كه‌رتی دارایی، به‌رهه‌مه بازرگانییه‌كان و پێدانی چه‌ك به هێزه‌كانی عێراق له‌خۆده‌گرێت.