ده‌میرتاش دژی خۆكاندیدكردنه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان سكاڵا تۆمارده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
هاوسه‌رۆكی پێشووتری پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) له‌باره‌ی خۆكاندیدكردنه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان، بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند، نایاساییه و سكاڵا له دژی تۆمارده‌كات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (24ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش، له تویتێكدا رایگه‌یاند،خۆکاندیدیکردنەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ پۆستی سەرۆك کۆماری نایاساییه و سکاڵای یاسایی لە دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکان لە دژی تۆماردەکات.
ده‌میرتاش ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "ئەردۆغان خاوەنی بڕوانامەی زانکۆیی نییە، ئه‌گه‌ر هه‌شیبێت ناتوانێت بۆ سێیەم جار خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی توركیا کاندیدبکات".
سه‌باره‌ت به قبوڵكردنی كاندیدبوونی ئه‌ردۆغان له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیاوه، ده‌میرتاش ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، هیچ له‌و راستییه ناگۆرێت كه ئه‌ردۆغان نابێته كاندیدێكی یاسایی و شه‌رعی، به‌ڵكو ته‌نها ئه‌وانیش ده‌بنه هاوبه‌ش له‌و تاوانه یاساییه.
هه‌روه‌ها له تویته‌كه‌یدا، سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش كه ئێستا له زیندانه، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كردووه‌ته‌وه، سكاڵای یاسایی له ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا له دژی خۆكاندیدكردنه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان تۆمارده‌كات.
رۆژی یه‌كشه‌ممه (22ـی كانوونی یه‌كه‌م/یه‌نایری 2023)، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند، 14ـی ئایار/مایۆی 2023، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانی له توركیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
وابڕیار بوو رۆژی 18ـی حوزه‌یران/یۆنیۆی 2023، هه‌ڵبژاردنه‌كان له توركیا ئه‌نجامبدرێن، سه‌باره‌ت به گۆڕینی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش، ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئه‌مه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته نییه، به‌ڵكو ته‌نها گۆڕینی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه و هۆكاره‌كه‌شی بۆ له‌به‌رچاوگرتنی واده‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان له ناوه‌نده‌كانی خوێندنی وڵاته‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه.
سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌میانه‌ی گوتارێكی ڤیدیۆیی تۆماركراو كه راگه‌یاندنه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بڵاویانكردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، 60 رۆژ پێش ده‌ستپێكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، له 10ـی ئادار/مایسی 2023، هه‌ڵمه‌ته‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستپێده‌كات.