وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری گشتاندنی تایبه‌ت به‌ خه‌رجی و داهاتی 2023 بڵاوكرده‌وه‌

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گشتاندنی تایبه‌ت به‌ خه‌رجی و داهاتی ساڵی 2023 بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ تاوه‌كو په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2023 كاریپێده‌كرێت.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ (24ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گشتاندنی دارایی ژماره‌ (2)ـی تایبه‌ت به‌ خه‌رجی و داهاتی ساڵی 2023 بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ ئاراسته‌ی گشت وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی نه‌به‌ستراو به‌ وه‌زاره‌ته‌كان كراوه‌.

له‌ گشتاندنه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریدا جه‌خت له‌سه‌ر خه‌رجییه‌كان كراوه‌ته‌وه‌ له‌ڕێگه‌ی سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی به‌ڕێوه‌بردنی دارایی كوردستان (KFMS)، جگه‌له‌وه‌ی وه‌زاره‌ت له‌ڕێگه‌ی دابینكردنی پێشینه‌كانه‌وه‌، كه‌لوپه‌ل و پێداویستی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت دابینده‌كات.

له‌باره‌ی لیژنه‌ی كڕینه‌وه‌، گشتاندنه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، ته‌نیا تا بڕی دوو ملیۆن و 500 هه‌زار دینار له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌كانی كڕینه‌وه‌ ئه‌نجامده‌درێت و تا بڕی 100 ملیۆن دینار، پێویسته‌ له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌ی كڕین بوونی سێ ده‌رخسته‌وه‌‌ (عرض) هه‌بێت و له‌و بڕه‌ش زیاتر پێویسته‌ له‌ڕێگه‌ی كه‌مگه‌رییه‌وه‌ (مناقصه‌) بۆ كڕین و ئه‌نجامدانی پرۆژه‌كان ئه‌نجامبدرێت.

هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری روونیكردووه‌ته‌وه‌، هیچ پابه‌ندوونێكی یاسایی، كارگێری و دارایی ناكه‌وێته‌ ئه‌ستۆی بۆ هه‌ر خه‌رجییه‌ك كه‌ ده‌كرێـ له‌ ده‌ره‌وه‌ی پێشینه‌ی به‌رده‌وامی مانگانه‌، وه‌ك گرێبه‌ست و كڕین و هه‌ر خه‌رجییه‌كی دیكه‌.

0
0
0
0