دين‌دار زێباری: بڕیارەکەی پەرلەمانی ئەڵمانیا بەرزدەنرخێنین
K24 – هه‌ولێر:
دیندار زێباری رێکخەری راسپاردەی نێودەوڵەتی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دەستخۆشی لە بڕیارەکەی پەرلەمانی ئەڵمانیا بۆ بە جینۆسایدناساندنی تاوانەکانی داعش دژ بە کوردانی ئێزیدی و بڕیارەکە بەرز دەنرخێنن.
جەختیشیکردەوە، پێویستە تاوانباران بە تاوانی نێودەوڵەتی دادگایی بکرێن و رێککەوتنی شنگال جێبەجێبکرێت.
دوای هەڵسەنگاندنی یاسایی لەلایەن لێکۆڵەرانی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە، رۆژی (19ـی کانوونی دووەم/یه‌نایری 2023)، پەرلەمانی ئەڵمانیا به زۆرینه‌ی ده‌نگ کۆمەڵکوژی ئێزدییەکانی بە جینۆساید ناساند.
دوای بڕیاره‌كه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا تویتێكی له‌باره‌ی بڕیاری په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی سه‌باره‌ت به جینۆساید ناساندنی كۆمه‌ڵكوژی ئێزدییه‌كان رایگه‌یاند، "بوندستاگ بڕیاریدا، تاوانەکانی داعش لە دژی ئێزیدییەکان وەک خۆیان ناو بنێت: جینۆساید".
ئانالێنا بێیربۆك له‌باره‌ی هۆكاری ئه‌و بڕیاره له تویته‌كه‌یدا نووسیویه‌تی، "سێ ساڵ لەمەوبەر ژنانێکی ئێزیدیم لە باکووری عێراق بینی: رفێندرابوون، کۆیلەکرابوون، دەستدرێژیان کرابووە سەر، ئازارەکانیان بەرم نادەن".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو، "ئێمە دەزانین" هیچ بڕیارێکی پەرلەمانی لەم جیهانەدا ناتوانێت ئازارەکانی ئەوان بنبڕبکات، بەڵام بڕوایەکی قووڵم بەوە هەیە کە ئەم بڕیارە جیاوازییەک دروستدەکات و هەنگاوێکی چارەنووسسازە بەرەو داننان بە ئازارەکان و بەرەو دادپەروەری بۆ رزگاربووان.
هه‌روه‌ها ئانالێنا بێیربۆك ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ئەمڕۆ وڵاتی ئێمە ماڵی گەورەترین رەوەندی ئێزیدییە لە جیهاندا و دەنگدانی ئەمڕۆش قەرزارباری رۆڵی ماندوونەناسانەی ئەوانە.