سووریا و عێراق ئاڵوگۆڕی بازرگانی ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
باڵیۆزی سووریا لە عێراق رایگەیاند، دوای چەندین ساڵ لە وەستان، بەم نزیکانە رێگە بە بارهەڵگرە سووریی و عێراقییەکان دەدەرێت بچنە خاکی یەکترەوە.
لە لێدوانێکدا بۆ میدیا عێراقییەکان، سەتام جەدعان باڵیۆزی سووریا لە بە‌غدا رایگەیاند، لەگەڵ حکومەتی عێراق رێککەوتین لەماوەیه‌كی نزیکی داهاتوودا سنوورەکانی هەردوولا بەڕووی بارهەڵگرە بازرگانی و کشتوکاڵییەکانی یەکتری بکەنەوە، بەبێ وەرگرتنی هیچ جۆرە باج و گومرگێک لە بارهەڵگرەکان.
باڵیۆزی سووریا لە بە‌غدا ئاماژەی بەوەشدا، هاتوچۆی بارهەڵگرەکان لە دەروازەی بوکەمالەوە دەبێت و ئامانجی سووریا لەم هەنگاوە هەناردەکردنی بەرهەمەکانییەتی بۆ عێراق و لەوێشەوە بۆ وڵاتانی کەنداو.
له15ـی مانگی 3ـی ساڵی 2011، شه‌ڕی ناوخۆ له سووریا هه‌ڵگیرسا، ئه‌و شه‌ڕه ته‌نیا كوشتار، ماڵوێرانی، ئاواره‌یی و برسییه‌تی بۆ گه‌لانی ئه‌و وڵاته دروستكرد، به‌هۆیه‌وه سنووره بازرگانییه‌كانی به ڕووی عێراق و ژماره‌یه‌ك وڵاتی دیكه داخران.