عێراق مانگی رابردوو بە بەهای 7 ملیار و 708 ملیۆن دۆلار نەوتی فرۆشتووە

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، داهاتی فرۆشتن و هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌مانگی كانوونی یه‌كه‌می رابردوودا، 7 ملیار و 708 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بووه.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای ده‌كات، كۆی گشتی هه‌نارده‌ی نه‌وت و داهاته‌كانی مانگی رابردوو، كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای نه‌وتی عێراقی ناسراو به سۆمۆوه بڕی 103 ملیۆن و 281 هه‌زار و 459 به‌رمیل نه‌وتیان هه‌نارده كردووه و داهاته‌كه‌شی بریتیبووه له 7 ملیار و 708 ملیۆن و 556 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌مانگی رابردوو له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق 100 ملیۆن و 735 هه‌زار و 151 به‌رمیل بووه، هه‌روه‌ها له كێڵكه‌كانی نه‌وتی كه‌ركووك له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جیهانیش 2 ملیۆن و 223 هه‌زارو 338 به‌رمیل بووه‌و هه‌ر به‌رمیلێكیش به 74 دۆلار و 636 سه‌نت بووه.