كه‌مال وه‌رتی: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باج له خه‌ڵكی هه‌ژار وه‌رنه‌گیراوه
K24 - هه‌ولێر:
بڕیاره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی رێكخستنه‌وه‌ی باج، بووه‌ته هۆی نیگه‌رانی هاووڵاتییان، له‌مباره‌یه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی باجه‌كان و خانووبه‌ره‌ی میری رایده‌گه‌یه‌نێت، پرۆسه‌ی رێكخستنه‌وه‌ی باج یه‌كێكه له به‌رنامه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م كه زۆرترین چاكسازی تێداكراوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (24ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، له میانه‌ی به‌شداریكردنی كه‌مال وه‌رتی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی باجه‌كان و خانووبه‌ره‌ی میری، له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24، كه ژینۆ محه‌ممه‌د پێشكه‌شی ده‌كات، رایگه‌یاند، رێكخستنه‌وه‌ی باج پرۆسه‌ی ده‌وڵه‌تسازییه، جیا له‌وه‌ش پرۆسه‌ی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تییه، هه‌روه‌ها پرۆسه‌یه‌كه بۆ دروستكردنی وڵاتێك دادپه‌روه‌ر و شه‌فاف، هه‌روه‌ها بۆ دابینكردنی مووچه و خزمه‌تگوزاریشه.
هه‌روه‌ها كه‌مال وه‌رتی گوتی: "یه‌كێك له به‌رنامه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، فره‌چه‌شنكردنی داهاته، هه‌ر سێ حزبی ده‌سه‌ڵاتداریش له‌سه‌ری رێكه‌وتوون، كه پێكهێنه‌ری ئه‌م حكومه‌ته‌ن".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی باجه‌كان و خانووبه‌ره‌ی میری ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "یه‌كێك له‌و سێكته‌رانه‌ی كه چاكسازی تێداكراوه، سێكته‌ری باجه، كه بێگومان به گوێره‌ی مادده‌ی 28 ده‌ستووری عێراقی به یاسا رێكخراوه".
سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی رێژه‌ی باج له هه‌رێمی كوردستان، كه‌مال وه‌رتی روونیكرده‌وه، "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باج له خه‌ڵكی هه‌ژار وه‌رنه‌گیراوه، له‌سه‌ر بنه‌مای راپۆرتی دارایی كۆمپانیاكان، باج وه‌رده‌گرین، به نزیكه‌ی %75ـی باج له كۆمپانیا گه‌وره‌كان وه‌رگیراوه، له ساڵانی رابردووش‌دا به رێژه‌ی %90ـی كۆمپانیاكان فێڵیان له حكومه‌ت كردووه، خه‌ڵك هه‌بووه به‌هۆی نه‌دانی باج ده‌ستگیركراوه، هه‌ر كۆمپانیایه‌ك زیان بكات، یه‌ك دینار باجی لێوه‌رناگرین".
كه‌مال وه‌رتی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنانیان هه‌یه، به پێی یاسای په‌رله‌مانی كوردستان تا 10 ساڵ باج نادات.