ئۆكرانیا چاوه‌ڕێی هاوكاری زیاتری رۆژئاوایه و هاوپه‌یمانه‌كانیش به‌ڵێنی هاوکاری ئۆکرانییەکان دەکەن
K24 - هۆڵەندا / سامان عەلی سابونچی:
رۆژنامەی لاریپوبلیکای ئیتاڵی لە راپۆرتە هەواڵێکدا رایگه‌یاندووه، ئۆکرانیا چاوەڕێی هاوکارییە نوێیەکانی ئەمه‌ریکا و یەکێتی ئەوروپایە، لە کاتێکدا شەڕ و پێکدادانی قورس لە بەرەی رۆژهەڵاتی نێوان هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا و هێزەکانی مۆسکۆ بەڕێوەدەچێت.
یانزه مانگ به‌سه‌ر شه‌ڕی ئۆكرانیادا تێده‌په‌ڕێت له گوتارێكدا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا رایگه‌یاند، "ئەمە رۆژی 335ـەمینە، رۆژێک کە بە هەمان شێوەی رۆژی 334ـه‌مین بەسەری دەبەین، هەموو هێزەکانمان لە پێناو یەک مەبەستدا یەکدەخەین، ئەویش لە پێناو سەرکەوتنی ئۆکرانیا".
یارمەتی رۆژئاوا بۆ کیێڤ وه‌ك ستراتیژ بۆ بەرگریکردن
رۆژی دووشه‌ممه (24ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، ئەنجوومەنی ئاسایشی یەکێتی ئەوروپا بە شێوەیەکی کاریگەر لانیکەم لەسەر کاغەز رێگری لە ناردنی ئەو تانکانە کرد کە بەرلین خۆی رایگرتبوو. سەرۆکی ئۆکرانیا جەختی لەوە کردەوە، ئۆکرانیا چاوەڕێی رادەستکردنی سیستمی مووشەکی دژە فڕۆکەی پاتریۆت دەکات، کە ئەمه‌ریکا بەڵێنی پێداوە و لە ئێستاشدا بۆ ئەگەری وەرگرتنی تانکی ئەبرامز خۆی ئاماده‌ده‌كات.
په‌یوه‌ندی نێوان ئۆكرانیا و بێلارووس
سەرۆکی ئۆکرانیا هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی له‌باره‌ی پێشنیاری بێلارووس سەبارەت بە واژووکردنی "پەیماننامەی نادەستدرێژی" ئاشكرایكرد، ئۆكرانیا هێرش ناکاته سەر بێلارووس و هەرگیز نەمانکردووە، هیچ نیازێکی لەو شێوەیە نییە، ئەمەش ئاماژەی سەرەکی تەواوی گەلی ئۆکرانیایە بۆ بێلارووسییه‌كان.
ئه‌م راگه‌یاندنه‌ی ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی لەمیانی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی هاوبەش لەگەڵ سەولی نینیستۆة سەرۆکی فینله‌ندا كه سه‌ردانی كیێڤی كردووه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (24ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، جەختیکردەوە، ئەگەری هێرشکردنە سەر سوپای رووسیا لە بێلارووسیاوە سەرکەوتوونابێت.
رووسیا هاوكاری ناوچه ئۆكرانییه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌كات
لەلایەکی دیكه‌وه، ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا، لە دیدارێکدا لەگەڵ ئەندامانی حکومەت، داوای لە میخائیل میشوستین، سەرۆک وەزیرانی وڵاته‌كه‌ی کرد، پرۆسەی باشترکردنی گوزه‌رانی هاووڵاتییان لە ناوچە نوێیەکانی فیدراسیۆنی رووسیا خێراتر بكات، وه‌ك ئاماژەیه‌ک بۆ کۆمارەكانی دۆنێتسک، لوهانسک، ناوچەکانی ئۆکرانیای زاپۆریژیا و خێرسۆن.
ئۆكرانیا سزا به‌سه‌ر چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی رووسی ده‌سه‌پێنێت
رۆژنامەی لاریپوبلیکا لە راپۆرتە هەواڵەکەیدا بڵاویكردووه‌ته‌وه، 21 کەسایەتی باڵا و قەشەی کەنیسەی ئۆرتۆدۆکسی رووسیا لەلایەن ئۆکرانیاوە سزادراون، لەوانه‌ش میخائیل گوندیاڤ، سەرۆکی کەنیسەی رووسیا و سێرگی ریاخۆڤسکی، سەرۆکی ئەنجوومەنی رۆحی یەکێتی یەکگرتووی مەسیحییەکانی پەنتەکۆستاڵی رووسیا.
لە لیستەکەدا، ناوی پیاوی ئایینی پلە باڵای کەنیسەی ئۆرتۆدۆکسی رووسیا لەخۆدەگرێت، کە لەلایەن دەزگای ئاسایشی ئۆکرانیا پێشنیارکراوە و شەش ئەندامی دیکەی کڵێسا کە لەلایەن کابینەی وەزیرانەوە کاندیدکراون. ئەمەش بە پشتبەستن بە پێشنیاری ئەنجومەنی ئاسایشی ئۆکرانیا کە رۆژی دووشەممە لەلایەن سەرۆکی ئۆکرانیاوە پەسەندکرابوو. هه‌روه‌ها بەشێک لەو کەسانەی کە سزایان بەسەردا سەپێندراوە، بەرپرسیارن لە هاوکارییەکانی کەنیسەی ئۆرتۆدۆکسی رووسیا لەگەڵ سەربازیدا، هەندێکی دیکەیان بەوە ناسراون کە بە ئاشکرا پاساو بۆ دەستدرێژی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا و بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندەی لایەنگری جەنگ دەکەن.