له دۆكیومێنته‌ریه‌كدا دروستبوونی بیرۆكه‌ی هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌می هه‌نار بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌خرێته روو
K24 - هه‌ولێر:
دۆكیومێنته‌ری هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌می هه‌نار كه ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه له كوردستان24 پێشكه‌شكرا، باسی له چۆنیه‌تی دروستبوونی بیرۆكه‌ی هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌می هه‌نار بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كات، وه‌ك یه‌كێك له پلانه ستراتیژییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ پاڵپشتیكردن و به بازاڕكردنی به‌رهه‌می ناوخۆیی.
وه‌ك له دۆكیومێنته‌رییه‌دا نیشاندرا، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات له ساڵی 2017 كه به‌هۆی ساغنه‌كردنه‌وه‌ی به‌رهه‌كانیان، له‌سه‌ر شه‌قامه گشتییه‌كان، به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانی خۆیان فڕێده‌ده‌ن و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه‌كردووه، زۆر دڵگران بووه به بینینی ئه‌و دیمه‌نه كه ئه‌مه‌ش خاڵی ده‌ستپێكردنی دروستبوونی بیرۆكه‌ی هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كان بوو بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
هه‌روه‌ها جووتیاران له ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان باس له دۆكیومێنته‌ریه‌كه‌دا باس له به‌رهه‌می هه‌نار ده‌كه‌ن كه له زاخۆوه تا هه‌ڵه‌بجه، وه‌ك یه‌كێك له خۆشترین و نایابترین به‌رهه‌می كشتوكاڵی باخ و كێڵگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، كه ئه‌مه‌ش هانده‌ربووه بۆ ئه‌وه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م له هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌می هه‌ناری كوردستانه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ده‌ست به پرۆسه‌یه‌كی درێژخایه‌نی ستراتیژی بكات.
له به‌شێكی دیكه‌ی دۆكیومێنته‌ری هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌می هه‌نار، باس له هه‌وڵ، سه‌ردان و دیداره‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، بۆ دۆزینه‌وه‌ی بازاڕی گونجاو له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه خۆماڵییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باس له گرنگیدانی كابینه‌ی نۆیه‌م به كه‌رتی كشتوكاڵ و وه‌به‌رهێنان له‌و بواره‌دا كردووه و روونیكردووه‌ته‌وه، وێڕای زیادكردنی به‌رهه‌می خۆماڵی بۆ مسۆگه‌ركردنی ئاسایشی خۆراك، وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی كشتوكاڵدا ده‌بێته هۆی سه‌رچاوه بۆ كاراكردنی سێكته‌ره‌كانی دیكه و ره‌خساندنی هه‌لی كاری زیاتر له سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كاندا.