یەکێتی ئەوروپا ستراتیژێکی نوێ دژی کۆچبەران جێبەجێ دەکات

لە ساڵێکدا زیاتر لە 300 هەزار کۆچبەر چوونەتە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا

K24 - هەولێر

یەکێتی ئەوروپا ستراتیژێکی نوێ بۆ دەرکردنی کۆچبەرانی نایاسایی جێبەجێ دەکات.

کۆمیسیاری کاروباری ناوخۆی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، ستراتیژێکی نوێ دەگرنەبەر بۆ دەکردنی ئەو کۆچبەرانەی بەشێوەیەکی ناڕێکخراو و نایاسایی هاتوونەتە وڵاتانی یەکێتییەکە.

لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی DWی ئەڵمانی، ئێلڤا یۆهانسۆن کۆمیسیاری کاورباری ناوخۆی  یەکێتی ئەوروپا ئاماژەی بەوەشدا، لە ماوەیەکی نزیکدا ئەو ستراتیژە رادەگەیەنن کە سەرجەم وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لەسەری رێککەوتوون بۆ گێڕانەوەی ئەو کۆچبەرانەی بە نایاسایی هاتوونەتە ئەوروپاوە.

ئێلڤا یۆهانسۆن ئاماژەی بەوەشدا، لە ساڵی 2022دا زیاتر لە 300 هەزار کۆچبەر هاتوونەتە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپاوە، کە زۆرینەیان مەرجەکانی پێدانی مافی مانەوە نایانگرێتەوە.