تورکیا بڕیار لەبارەی داخستنی هەدەپە دەدات
K24 – ئەنقەرە
بڕیارە دادگای دەستووری تورکیا، بڕیار لەبارەی داخستنی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بدات.
ئەفسانە محەممەد، پەیامنێری کوردستان24 لە ئەنقەرە رایگەیاند، بڕیاربوو ئەمڕۆ دادگای دەستووری تورکیا بۆ بڕیاردان لەبارەی داخستنی هەدەپە کۆببێتەوە، بەڵام کۆبوونەوەکە بۆ سبەی 26/1/2023 دواخرا. ئەگەر لە کۆی 15 ئەندامی ئەنجومەنی دادگاکە ئەگەر 10 ئەندام دەنگ لەسەر داخستنی هەدەپە بدەن ئەوا کارکردنی ئەو پارتە لە تورکیا قەدەغە دەکرێت.
لە 5/1/2023 دادگای ده‌ستووری توركیا بڕیاریدا هاوكارییه داراییه‌كانی گەنجینە بۆ هه‌ده‌په رابگیرێن، هاوكات سه‌رۆكایه‌تی دادگای باڵای توركیا له 17ی ئاداری ساڵی 2021 پرسی داخستنی هه‌ده‌په‌ی جوڵاند و داوایكرد، كاری سیاسی له 451 سیاسه‌تمه‌داری هه‌ده‌په قه‌ده‌غه بكرێت، بەڵام ماوەی مانگێک بە هەدەپە دراوە تا لە رێگەی پارێزەرەکانیان بەرگری لە خۆی بکات.
ئەمە لەکاتێکدایە کە بڕیارە لەمساڵدا تورکیا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار ئەنجامبدات، لە ئەگەری داخستنی هەدەپە دا ئاستەنگەکان لەبەردەم ئاکەپە کەم دەبنەوە بۆ بەدەستهێنانی زۆرینەی دەنگەکان.
رۆژی یه‌كشه‌ممه (22ـی كانوونی یه‌كه‌م/یه‌نایری 2023)، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا رایگه‌یاند، 14ـی ئایار/مایۆی 2023، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانی له توركیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە 15 تشرینی یەکەمی 2012 لە ئەنقەرە دامەزراوە، تا ئێستا پێنج كۆنگرەی ئاسایی حزبەكە بەڕێوەچووە، بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی ئەو حزبە، ھەدەپە پارتێکی سۆسیال دیموکراتە، پابەندە بە دژایەتیکردنی سیستمی سەرمایەداری و تێدەكۆشێت بۆ کۆتایھێنان بە ھەڵاواردنی ئایینی، رەگەزایەتی و نەتەوایەتی. ھەدەپە لەلایەن چەند کوردێکی چەپڕەو دامەزراوە و سێ لە کەسە دیارەکانی ئەو پارتە پێشتر لە پارتی ئاشتی و دیموکراسی (بەدەپە) بوون لەوانە سری سورەیا ئوندەر.